تەرمی داهێنەری ئەنتی ڤایرۆس بە مردوویی دۆزرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەرمی داهێنەری ئەنتی ڤایرۆس بە مردوویی دۆزرایەوە

 

 

لەنێو گرتووخانەیەكی وڵاتی ئیسپانیا تەرمی داهێنەرێكی بەناوبانگی جیهانی بە مردوویی دۆزرایەوە.

ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ‌ لەنێو گرتووخانەی بەرشلۆنە تەرمی (جۆن مەكافی) داهێنەری بەناوبانگی جیهانی لە بواری (ئەنتی ڤایرۆسی ئەلیكترۆنی) دۆزرایەوە، كە تاكو ئێستا گومان لەسەر ئەوەیە خۆی كوشتبێت.

مەكافی هاوڵاتییەكی ئەمریكییەو داهێنەری ئەنتی ڤایرۆسی مەكافییەو لەبەر كەڵەكەبوونی باج لەسەری لە ئەمریكاوە خۆی گەیاندۆتە ئیسپانیا، بەڵام لەوێ‌ دەستگیركرابوو، دوێنێش دادگای ئیسپانیا رەزامەندی نیشاندابوو كە مەكافی رەوانەی وڵاتەكەی بكرێتەوە.

جێگەی باسكردنە مەكافی خاوەنی یەكەم بەرنامەی ئەنتی ڤایرۆسی ئامێری كۆمپیوتەر بووە، دواتر گەشەی پێدراو داهاتەكەی بووە ملیاران دۆلار.

هه‌واڵی گرنگ