چەندە جوانە بەرزی ئەخلاق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەندە جوانە بەرزی ئەخلاق

یونسی کوڕی عەبدول ئەعلا یەکێک لەقوتابیە زۆر نزیکەکانی ئیمامی شافعی، ئەگێڕێتەوە ئەڵێ جارێکیان لەگەڵ مامۆستا جیاڕایمان بۆدروست بوو گەشتە ناکۆکی و منیش توڕەبووم و دەرسەکەم بەجێ هێشت، کەچی کەچومەوە ماڵەوە زۆری نەبرد یەکێ دای لەدەرگا، وتم کێی وتی موحمەدی کوڕی ئیدریسم، زهنم بۆهەرچی موحەمەد ناوهەبوو چوو مامۆستاکەم نەبێ، کەدەرگام کردەوە، فەرموی یونس ئێمە لەزۆر شتدا هاوڕاین لەیەک شتدا ناکۆکین، هەوڵ مەدە لەهەرشتێکدا ڕات جیاواز بوو هەرئەبێ تۆسەربکەوی، هەوڵبدە حەق و ڕاستی سەر بکەوێ، چونکە زۆرجار بەدەست هێنانی دڵەکان لەپێشترە لە بردنەوەی هەڵوێستەکان.
یونس هەرگیز هەموو ئەوپردانەی دروستت کردووە و پێیداپەڕیویتەوە نەیان ڕوخێنی چونکە دوور نیە پێویستت پێیانبێ بۆگەڕانەوەت.
یونس هەمیشە ڕقت لەهەڵەبێ بەڵام هەرگیز ڕقت لەهەڵەکارەکەنەبێ.
بەردەوام بەدڵ رقت لەتاوان بێ، بەڵام بۆتاوانکار بەبەزەیی بە.
یونس ڕەخنەبگرە، بەڵام بەشێوازی شیاو وبەڕێزبە لەگەڵ ڕەخنە لگیراودا، چونکە ئێمە ئەمانەوێ نەخۆشی چارەسەر بکەین نەک نەخۆشەکان لەناو ببەین.
خودایە ئەخلاقی بەرز بکەرە کاڵامان

هه‌واڵی گرنگ