ئەمریکا ڤیدیۆی ساتی لێدان لە حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریکا ڤیدیۆی ساتی لێدان لە حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە

كوردیو

ئەمریكا ڤیدیۆی ساتی هێرشە ئاسمەنییەكەی بۆ سەر حەشدی شەعبی لە سنوری نێوان عێراق-ئێران بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی ئەمریكا (جۆو بایدن) سوپای ئەمریكا هێرشی ئاسمانی كردۆتە سەر گروپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریادا، ئەوەش وەكو وەڵامێك بۆ هێرشەكانی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئەو گروپانە بۆ سەر بەرژەوەندی و دامەزراوەكانی ئەمریكا لە عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (جۆن كێربی) وتی، بە فەرمانی بایدن، هێزەكانی ئەمریكا هێرشێكی بەرگری وردی ئاسمانیان كردۆتە سەر كۆمەڵێك شوێنی گروپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریادا.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا وتیشی : هێرشەكان دوو شوێنیان لە سوریاو شوێنێكی دیكەیان لە عێراق كردۆتە ئامانج كە بۆ كارپێكردن و هەڵگرتنی چەك بەكارهێندراون.

لای خۆشییەوە، سه‌عید خه‌تیبزاده‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند، "ئامۆژگاری ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، شێوازی خۆیان بگۆڕن، له‌جیاتی دروستكردنی قه‌یران و كێشه‌ بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌، رێگه‌ بدات خۆیان بڕیار له‌ چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن و ده‌ستوه‌ردان نه‌كات".

ئاماژەی بەوەشداوە،"مووشه‌كبارانكردنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سووریا و عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ درووستكردنی قه‌یرانه‌، ئه‌م ره‌فتاره‌ی واشنتن ئاڵۆزی له‌ ناوچه‌كه‌ درووست ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا نییه‌". 

هه‌واڵی گرنگ