سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە داوای لەسەرۆكی پەرلەمان كرد، بریاری كۆتایی هێنان بەلێبڕینی موچە بخاتە دەنگدانەوە،تا دەركەوێت كە كێ لەگەڵ بەردەوامی لێبرینی موچەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی لە قسەكانیان هەموو ئەندامانی پەرلەمان داوای كۆتایی هێنان بە لێبرینی موچەیان دەكرد، تەنها فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن پشتگیری داواكاریەكەی پەرلەمانتار سەرچەنار ئەحمەدیان كرد بۆ خستنە دەنگدانی كۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچە.