کێشەو گرفتمان لەکوێدایە ؟؟؟!!!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کێشەو گرفتمان لەکوێدایە ؟؟؟!!!

گرفتی گەورەی ئەمڕۆی باوەڕداران تەنها لەوێدانیە کە وڵاتمان دابەشکراوە وخەڵکمان پەرتەوازە بووە و ژیانمان لێ تاڵ كراوە ، بە هۆی بڵاو بونەوەی جۆرەها گەندەڵی و نەداری وبێکاری و شەڕو وێرانکاریی وداگیرکاری و، ململانێی ناشەریفی ناوخۆو کرانەوەی سنورەکان و تەراتێنی دەزگا سیخوڕی و هەواڵگریەکان و یاری قێزەونی کۆمپانیا جیهان خۆرەکانەوە.
تاوان وناسۆری گەورە لەوێدایە کە موسڵمانان خۆیان هۆکاری سەرەکی و یەکەمن لەم هەموو نەهامەتیە، وەک خودای خاوەن و بەدیهێنەرمان ئەفەرمێ(.أَۆڵمَّا أَصَابَتْكُم مُّصِیبَەٌ قَدْ أَصَبْتُم مِّپْڵیْهَا قُلْتُمْ أَنَّیٰ هَٰژَا ۖ قُلْ هُۆ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَڵیٰ كُلِّ شَیْ‌وٍ قَدِیرٌ) .
ئەوەش چونکە موسڵمانان فکری ئیسلامی لە سەریان دەرکراوە و فکری ڕۆژئاوایی بەناو لیبراڵی و قەومگەرای بێ ناوەرۆک و دوور لەڕاستی لە مێشکیان ئاخنراوە، متمانەیان بەخۆیان ومێژوو وکلتورو هەموو شتی تری خۆیان نەماوە، گیانی شوێنکەوتەیی ئەم و ئەویان بۆدرست بووە
ئەمە وایکردوە دەبینی موسڵمان خۆی ووڵاتی خۆی وێران دەکات وخەڵکی خۆی برسی دەکات، زەمینە سازی بۆ مانەوەی داگیرکەران دەکات.
بۆیە ڕزگاربوون لەم نەهامەتیانە تەنها بەگێڕانەوەی فکری ئیسلامی بۆ ژیان دەبێت،کە مرۆڤ پەیوەست دەکات بە خوداوەو بەرنامەی خوداش دەکاتە ڕێڕەوی ژیانی و خزمەت بەخەڵک و خاک و ئاینی خۆی دەکاتە ئامانج وهەرئەوەش هاندەرێکی بەهێزە بۆ دەستەبەرکردنی برایەتی ئیمانی و دروست کردنی گیانی هاوکاری ئیجابی و مەبەستی سەرەتاو کۆتاییشی بەدەست هێنانی ڕەزای پەروەردگارە
ئاخر نازانم ئەوە زیاتر لە سەدەیەکە ئەفکاری علمانی و لیبراڵی و غەرب زەدەیی چی پێبوو بۆ ئومەتی ئیسلام جگەلەو هەموو نەهامەتیە کەئاماژەمان پێدا، ئەگەر باسی بەرهەمەکانی تەکنۆلۆجیایە، ئەوەبەرهەمی عەقڵ و هزری مرۆڤە ئەویش بەکاری ئەهێنن بۆئەوەی کۆمەڵگاکانمان بکەنە بەکاربەرو، بازاڕی خۆیان وڕوتتانەوەی سەرچاوە سروشتیە جۆراو جۆرەکانمان کۆچی عەقڵە ناوازەکانمان وقۆستنەوەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان .
کەواتە باهەمومان لەخۆمان و دەوروبەرمانەوە دەستبکەین بەگەڕانەوە بۆ شارەزابوونی زیاتر لە ئیسلامە کەمان بەفکرێکی میانە ڕەوانە و واقع بینانەو پابەند بوون بەئاراستەکانی و گەیاندی بەخەڵک و کارکردن بۆ ڕەنگ دانەوەی ئیسلام لەتەواوی کایەکانی ژیاندا، تاحاڵەتێک فەراهەم دەکەین گەلانی موسڵمان و ئومەتی ئیسلام ئەگەینە ئەوەی کۆنگرە و کۆمکاری گەلانی موسڵمانی ڕاستە قینە دروست دەکەین لەگەڵ پاراستنی تایبەت مەندی هەرگەل و نەتەوەیەکدا، چونکە ئیسلامە کەمان چەندە لەزۆرشتدا ڕەهەندەکانی گەردونین بەڵام هیچ تایبەتمەندیەکی گەل و نەتەوەکان نەک ناسڕێتەوە بەڵکو پشتیوانیان دەکات .
خودایە داوات لێدەکەین سەرکەوتومان بکە بۆهەستانەوە وگەڕەناننەوە بۆ ڕۆحی بەرزی ئیسلامەکەمان.

هه‌واڵی گرنگ