چین مرۆڤ ڕەوانەی سەر مەریخ دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چین مرۆڤ ڕەوانەی سەر مەریخ دەكات

 

 

وڵاتی چین نیازی وایە لەساڵی (2033) یەكەم گەشتی بەسەرنشینەوە رەوانەی سەر هەسارەی مەریخ بكات.

چین لەم بوارەدا پێشبڕكێ لەگەڵ ئاژانسی (ناسا) ی ئەمریكا دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش نیازی وایە گەشتەكان بەردەوام بكات، بەئامانجی درووستكردنی بنكەیەك بۆ مانەوەی هەمیشەیی مرۆڤ لەسەر هەسارەی سوورو سوود وەرگرتن لە سەرچاوە سرووشتییەكانی سەر مەریخ.

پسپۆڕان دەڵێن : بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت لەسەر هەسارەی مەریخ بمێنێتەوە، دەبێت توانای سوود وەرگرتن لە سەرچاوە سرووشتییەكانی هەسارەكەی هەبێت، بەتایبەتی لە سێ لایەن وەكو ، دەرهێنانی ئاو لەژێر خاك و دروستكردنی ئۆكسجین و بەرهەمهێنانی كارەبا، بۆ جێبەجێكردنی ئەم كارەش دەبێت، كەشتیگەلێك لە كەشتییە ئاسمانییەكان بەردەوام لەنێوان زەوی و هەسارەی مەریخدا لەهاتن و چووندابن.

هه‌واڵی گرنگ