هاكەرە روسییەكان داوای 70 ملیۆن دۆلار دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاكەرە روسییەكان داوای 70 ملیۆن دۆلار دەكەن

دوای هێرشێكی ئەلكترۆنی فراوان، هاكەرە روسییەكان دەستیان بەسەر داتای سەدان كۆمپانیادا گرتووە لە جیهاندا و داوای بڕی 70 ملیۆن دۆلار دەكەن بۆ دەستبەرداربوون لەو داتایانە.


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، گروپێكی هاكەری روسی كە سەدان كۆمپانیای جیهانییان هاككردوە و دەستیان بەسەر ژمارەیەكی زۆر داتادا گرتووە، لە ماڵپەڕی REvilcybercrimeی تایبەت بە خۆیان بڵاویانكردووەتەوە، پێویستە ئەو كۆمپانیایانە بڕی 70 ملیۆن دۆلاریان بۆ دابین بكەن بۆ ئەوەی دەستبەرداری داتاكان ببن.


گروپی REvil نزیكەی 200 كۆمپانیای جیهانییان هاككردوە و داوای سەرانەیان لێدەكەن، ئەوەش لە پرۆسەیەكی هاكینی فراواندا و بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە پرۆسەكەدا هەزاران كۆمپیوتەر هاككراون.


ماڵپەڕی بلومبێرگ لای خۆیەوە بڵاویكردووەتەوە، هێرشەكان بە پلەی یەكەم ئەو كۆمپانیایانەی گرتووەتەوە كە خزمەتگوزاری بۆ كۆمپانیا تەكنەلۆژییە بچوك و مامناوەندەكان دابین دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ