وازمان لێ بهێنن با خزمەتی ئەم گەلە داماو و هەژارە بكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وازمان لێ بهێنن با خزمەتی ئەم گەلە داماو و هەژارە بكەین

ویژدانتان بێت ، وازمان لێ بھێنن با ئەو چەند ساڵەی ژیانمان ماوە(ئەگەر تەمەن رێگەمان پێبدات) با خزمەتی ئەم گەلە داماوە ھەژارە بكەین
ھاوڕێیان و خۆشەویستان:-
پەیجێكی سەر بە لایەنێك ئیتر نازانم بە چ مەبەستێك ھەواڵێكی بڵاو كردۆتەوە كە گوایە من گرێبەستم لەگەڵ كەناڵێكی پارتی واژۆ كردووە، بەرێزان ئەگەر یەك زەڕە ویژدانیان ھەبوایە نە ئەبوایە ئەو درۆیە بكەن، چونكە من نزیكەی ٢٥ جار بە سەیارەی خۆم چووم بۆ كەناڵەكانی ئەو لایەنە بە بێ بەرانبەر میوانیان بووم.
راستیەكەشی ئەوەیە كە چەند برادەرێكی ھونەرمەند سەردانی كاك بورھان بەڕێوەبەری گشتی سەتەلایتی گەلی كوردستانیان كردبوو داوایان لێكردبوو كە رەزامەند بێت بۆ ئەوەی من ھاوكاریان بكەم و چەند ھەڵقەیەكیان دەربارەی خێزان و پەروەردەی منداڵ و كێشە دەروونی و كۆمەڵایەتیەكان بۆ تەلەفزێۆنی لۆكاڵی دیمەن تۆمار بكەم، لەبەر ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە بینەران داوایان كردبوو، منیش رەزامەندیم دا لەبەر ئەوەی من تەنھا باسی پەروەردەو دەروونزانی دەكەم ئیتر ھەركەس بۆم بڵاو دەكاتەوە دەستی خۆش بێت و سوپاسی دەكەم، خودا ئاگادارە من نازانم ئەم كەناڵە ھی كێیەو سەر بە كوێیە.
من خۆم ماوەی ١٤ ساڵە بەرنامەی سایكۆم لە گەلی كوردستان ھەیەو ھەر بەردەوامە خۆ وازم لێ نەھێناوە، وەك ئاماژەشم بۆكرد سەتەلایتی گەلی كوردستان خۆیان ئاگادارن و رێگەیان پێداوم، باشە با پرسیارێك بكەین بۆ لە ھەموو ھەرێمی كوردستان حكومەتی ھەرێم كەناڵێكی سەربەخۆی ھەیە تا ئێمە كە سەر بە ھیچ حیزبێك نین لە ئەو كەناڵە سەربەخۆیە خزمەت بكەین.
من تەمەنم ٦٢ ساڵە ئەگەر تاوەكوو ئێستا نەچووبێتمە ناو ھیچ حیزبێكەوە تازە دوای ئەم تەمەنە دەچمە ناو حیزبەوە، باشە من ١٤ ساڵە بەرنامەم لە كەنالێكی حیزبی ھەیە، كێ راست دەكات یەك وشەم بۆ بدۆزێتەوە كە من بە شان و باڵای كەس و حیزبێك یان لایەنێكدا ھەڵمدا بێت.
لە كۆتایی دەڵێم ویژدانتان بێت ، وازمان لێ بھێنن با ئەو چەند ساڵەی ژیانمان ماوە(ئەگەر تەمەن رێگەمان پێبدات) با خزمەتی ئەم گەلە داماوە ھەژارە بكەین، ئەگەر یەك وشەشمان لە بەرژەوەندی لایەنێك و دژی گەلەكەمان وت بەردبارانمان بكەن و ھەزاران جار بە لەعنەتمان بكەن، ئێوە ھەڵسەنگاندن بۆ قسەو رەفتارمان بكەن نەك ئەو شوێنەی قسەی لێدەكەین. ھەرشادو بەختەوەر بن.

هه‌واڵی گرنگ