چۆن تەبریدی ئۆتۆمبێلەكەت لە خراپ بوون دەپارێزی ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن تەبریدی ئۆتۆمبێلەكەت لە خراپ بوون دەپارێزی ؟

 

 

1. ئیش پێنەكردنی بۆ ماوەیەكی زۆر لەباری وەستاندا (سلۆری).

2. هەمیشە با نمرەی هەوای تەبرید كەم بێت، بەشێوەیەكی ستاندارد زیاتر لەسەر ژمارە (2) بێت، چونكە زوو زوو تەبریدەكە ئۆتۆماتیك دەكات ‌و لەخراپ بوون دەپارێزرێت.

3. كوژاندنەوە‌و هەڵكردنی تەبرید بەدەم ڕێگەوە، گەورەترین هەڵەیە شوفێر دەیكات‌ و تەمەنی تەبرید كەمدەكاتەوە، ڕەنگە شوفێر لەهەورازێكدا دوگمەی (A.C) تەبریدەكە بكوژێنێتەوە، بەڵام لەو هەورازە تەبریدەكە خۆی چەندین جار ئۆتۆماتیك دەكات، بۆیە هەركات لەهەورازدا دوگمەی تەبریدت كوژاندەوە، پێویستە دواتر هێزی گێچی بزوێنەر بهێندرێتەوە سەر یەك، ئینجا دوگمەی (A.C) دابگیرسێنیت، ئەگەرنا ئەگەر لەخێرایی زۆردا دەست بەدوگمەی (A.C) یدا بنێیت، ڕەنگە كۆمپرێسەری تەبریدەكە جام بكات ‌و لەكار بكەوێت.

4. نابێت بەتەبریدەوە ئۆتۆمبێلەكەت بكوژێنیتەوە، دەبێت دوگمەی (A.C) بكوژێنیتەوە دواتر ئۆتۆمبێلەكەت بكوژێنیتەوە، چونكە زۆرجار دەبێتە هۆی وەستان یان (جام) بوونی كۆمپرێسەری تەبریدەكە.

هه‌واڵی گرنگ