جیهان سادات كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جیهان سادات كۆچی دوایی كرد

 

 

ئەمڕۆ هەینی (جیهان سادات) ی هاوسەری سەرۆكی پێشووتری میسر (ئەنوەر سادات) لەتەمەنی (87) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

(جیهان سادات) لەدایك بووی ساڵی (1933) لەشاری قاهیرە لەدایك بووە، خوێندنی باڵای لە وڵاتەكەی تەواو كردووە، دواتر بۆتە مامۆستا لەزانكۆی (كارۆلینای باشوور) لە ئەمریكا.

لە ژیانیدا سادات بەشداری زۆرێك لەو پڕۆژانەی كردووە كە تایبەت بووە بە بواری ئافرەتان و بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵەی وەفاو ئەمەلی دامەزراندووە.

(جیهان سادات) باوكی میسری بووە، بەڵام باوكی ڕەگەزنامەی بەریتانی هەبووە، دایكیشی بە ڕەگەز بەریتانی بووە.

هەروەها (جیهان سادات) بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەدەبی عەرەبی هەبوو لە ساڵی (1977)، دواتر لە ساڵی (1980) ماستەری لە بەراوردكاری ئەدەبی عەرەبی هێناوە، لە ساڵی (1986) بڕوانامەی دكتۆرای لەهەمان زانست هێناوە.

 

هه‌واڵی گرنگ