چەند سوودێكی تازەی رۆنی ماسی ئاشكرا دەكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند سوودێكی تازەی رۆنی ماسی ئاشكرا دەكرێن

 

 

زانایانی ئەمریكا تایبەتمەندییەكی تەندروستی نوێیان لە ڕۆنی ماسی دۆزیوەتەوە، كە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ سەلامەتی تەندروستی و ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ.

زانایانی زانكۆی (جۆن هۆپكینز) كاریگەرییە ئەرێنییەكانی خواردنی ڕۆنی ماسییان خستۆتەڕوو، بەوەی مێشك دەپارێزێت لە كێشەكان بەتایبەت لەدوای خورپەو كێشە مەترسیدارەكانی مێشك وەكو جەڵتەو خوێنبەربوون.

بەهۆی دابەشبوونی ماددەی ئۆمێگا 3 لە خانەكانی مێشك و یارمەتیدانی نەمانی كاریگەری و شوێنەواری خراپ لەدوای ڕووداوو كارەساتە خەماوییەكان.

هەروەها زانایان ڕایدەگەیەنن كە ڕۆنی ماسی پارێزگاری لە مێشك دەكات لەكاتی ماندووبوونی بەردەوامداو ڕێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕادەگرێت، هەروەها ڕێگری دەكات لە گەشەكردنی نەخۆشییەكانی دڵ و چاڵاكی سووڕی خوێن و شەكرە.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە پێكهاتەی ڕۆنی ماسییدا ڤیتامین (”A” و ”D”) تێدایە، كە یارمەتی پاراستنی تەندروستی قژو نینۆكەكان دەدات.

دكتۆر جێگر ئومێد دزەیی

 

هه‌واڵی گرنگ