زیانەكانی تیشكی خۆر بۆ چاو بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیانەكانی تیشكی خۆر بۆ چاو بزانن

 

 

ڕێژەی تیشكی سەرووبەنەوشەیی لە هەندێ شوێن زیاترە؛ بۆ نموونە خۆری ئەوروپا، تیشكە سەرووبەنەوشەییەكەی زیاترەو زیانەهارترە لە خۆرە بەتینەكەی كوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵات و سوودی خۆری لای خۆمان نەبڕاوەیە.

تیشكی سەرووبەنەوش لە نیوەڕواندا دەگاتە بەرزترین ئاستی، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو كاتەدا خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندایەو تیشكەكەی بە ستوونی دێتە خوارەوە، برۆ وەكو سەیوانێك، بەشی هەرە زۆری گل دەداتەوەو ناهێڵێت بدات لە چاو؛ لە كاتی خۆرهەڵاتن و لە زەردەی خۆرنیشدا، تیشكی خۆر زیانی زۆرترە بۆ چاو.

(عیرفان هەورامی) پشكێنەری چاو، ئاماژە بەوە دەدات كە لەگەڵ زیادبوون و بەتینبوونی تیشكی خۆر ڕێژەی زیانەكانی ئەو تیشكە زیاد دەكات لەسەر پێست و چاو؛ تیشكە سەرووبەنەوشە (UV) زیانۆكەكەی توێی تیشكی خۆر، زەڕی هەیە بۆ پێست و سەرەڕای چرچاندنی پێست، رەنگە تووشی شێرپەنجەیشی بكات؛ بۆ چاویش مزیڕو خراپە.

عیرفان هەورامی ئاماژە بە زیانەكانی ئەو تیشكە دەدات:

1. چاو گۆشتی زیادەی لێ پەیدا دەبێت.

2. چاو تووشی ئاوەسپیلكە دەكات.

3. وشكداگەڕانی چاو.

4. چرچلۆچكردنی چواردەوری چاو؛ ئەمەیان بە خەڵكی كوردستانەوە زۆر دیارە.

5. داڕزاندنی تۆڕی چاو.

6. شێرپەنجەی پێستی چواردەوری چاو.

(عیرفان هەورامی) جگە لەو زیانانەی هەژماری كرد ڕوونیشی كردەوە كە زیانەكانی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی زۆر نەخۆشی تریش، بەڵام تەنها ئاماژەی بە نەخۆشییە ترسناكەكان دا.

بۆ پاراستنی چاو لە زیانی تیشكی خۆر، چی بكەین ؟

(عیرفان هەورامی) دەڵێت: پێویستە چاویلكەی تیشكبەزێن لەچاو بكەین.

كامە جۆری چاویلكەی هەتاوی یاخود تیشكبەزێن بكڕین ؟

چاویلكەی تیشكبەزێن دەبێ ئەو دوو تایبەتمەندیەی هەبێ:

یەكەم UV400

دووەم polarize

چۆن بزانین ئەم جۆرەیانە ؟

لە چاوێلكەسازییەكاندا ئامێرێك هەیە بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لەو تایبەتمەندیانە، كە ئەمەش مافی خۆتە پێش ئەوەی بەكاری بێنی، لێی دڵنیا بی.

(عیرفان هەورامی) ئاماژە بەوەش دەدات تیشكی خۆر چاو وشك دەكاتەوەو چاو تووشی هەستیاری دەكات و توشی برژاندنەوەی دەكات هەرچەندە برژاندنەوەكە كاتییە، بەڵام كەسی تووشیار بەردەوام هەست دەكات وردە زیخ لە چاویەتی.

‎خۆرەتاوی كوردستان زۆر تیژە و زەروورە چاویلكەی تیشكبەزێنی بۆ لەچاو كەین.

 

هه‌واڵی گرنگ