عیراق وهەرێم لە دووڕیانێکی مەترسیداردان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عیراق وهەرێم لە دووڕیانێکی مەترسیداردان

ئەوەی ئێستا عیراق وهەرێم پێی گەیشتون دوای دەیان ساڵ حوکمڕانی ئەوانەی جێگای ئومێد بون بۆخەڵکی وچاوەڕێی ئەوە بون دوای نەمانی بەعس ئیتر جێگرەوەکانیان :

1-وڵات بەرەو ئازادی وخۆشگوزەرانی ودیموکراسی ببەنٚ.

2-خەڵک چاوەڕێ بون ئاشتی وبێ کێشەیی بۆیان بێتە دی.

3-خەڵک چاوەڕێ بون عیراق وهەرێم ببنە ئەوڕپالەڕوی پێشکەوتنی پیشەسازی وئابوری.

4-خەڵک چاوەڕێ بون ڕەوشت وکلتورو بەهاکانی مرۆڤانەیان زیاتر پارێزراو بێت.

5- خەڵک چاوەڕێ بون جیاوازی نەمێنێ لەنێوان کوردوعەرەب وترکمان وکلدانی وهیتر وهەمو وەکو یەک بەیەکسانی بژین.

6-خەڵک چاوەڕێ بون داهاتی وڵات ئیتر نەڕوات بۆ چەک وبۆمب وکەل وپەلی کوشتن و وێران کردن بەڵکو بۆ خوێندن وزانست وپەروەردەو پێش کەوتنی وڵات بێت.

7-خەڵک جاوەڕێی دادگەری بێتە دی و گشت کەسێک بەمافی خۆی بگات وزولم نەمێنێ.

8-خەڵک چاوەڕێ بون بەدەستی خۆیان نوێنەری خۆیان بەوپەڕی ئازادی بنێرنە پەرلەمان.

9-خەلک چاوەڕێ بون حکومەت هی ئەوان بێت بۆ ئەوان بێت.

10-خەڵک چاوەڕێ بون سیستەمێکی پێشکەوتو فول دیموکراسی بێتە دی.

ئەمانەو چەندین هیواو ئاواتی تر بونەهەوێنی ڕاپەڕین دژی ڕژێمی بەعس.

بەڵام تاکو ئێستا هیچ یەکێک لەم ئاوات وخواست هیوایانەنەهاتونە دی بگرە وێرانی وتێکدان وکێشەوگرفتەکان زیاتربون.ئێستا خەڵک لە جیاتی بیر کردنەوە لەم شتانەی لەپێشەوە باسمان کرد کەچی بیر لەوە دەکەنەوە

1- کەی موچە دێت

2-کەی کێشەی کەم ئاوی وکارەبایی نامێنێت.

3-قوتابی کە دەخوێنێت دوای چەندین ساڵ دانامەزرێت.

4-خەڵک بیر لەوە دەکەنەوە چۆن وڵات بەجێ بهێلن وبەرەو تاراوگە سەر هەڵگرن.

5- بیر لەوە دەکەنەوە چۆن خواردنیان دابین بکەن لەو گرانیەی دروست کراوە.

6-خەڵکێک بیر لە خۆ کوشتن دەکاتەوە.

7-گەنجان بیریان لای گیرفانی بەتالیانە نەک داهێنان وخزمەت کردن چونکە بوارێک نیە تێیدا خزمەت بکەن.

8-خەڵک ناوێرێ داوای مافی خۆی بکات نە بەنوسین نە خۆپیشاندان.

9-خەڵک باوەڕی بەدەنگدان وهەڵبژاردن نەماوەو دەزانن بەتەزویر هەمو شت بەڕێ دەکرێت.

10-دادگەری تەنها دژی فەقیر وبێ دەسەڵات هەیە وبۆ دەسەڵاتدارو ساماندارەکان مردووە لەئاستیاندا.

11-خەڵکێک هەیە خۆزگە بەسەردەمی بەعس دەبات.

12-خەڵکێک هەن لێهاتو وخاوەن توانا بەڵام بەهۆی حزبی نەبون ئەوەتا هەمو تواناکانیان پوکاوەتەوەو سودی لێ نەبینرا.

13-خەڵک ئەو چاوەڕوانیە زۆرانەیان هەبو کەچی هەمو لەناوچون وگشت هیوایان بۆتە ژیان ومانەوە نەک خەونی گەورەو ئاواتی بەرز.

ئیتر ئەوە عیراق وئەوەش هەرێمە کە تیایاندا:

1-حزب گەرایی جێگای نیشتمان پەروەریە.

2-گەندەلی وخزمایەتی سیستەمی ئیداریەتی

3-ڕۆژانە تەقینەوەوکوشتن وبڕین پەرە دەستێنێ.

4-خەڵک ئومێدی بەکەس نەماوە.

5-پارەی حکومەت وداهاتی نەوت وهیتر بەدەست چەندکەسێکەوەیە.

6-حزب ومەسولەکانیان دەولەمەندن ولێیان دەڕژێ وحکومەتیش قاسەی بەتاڵەو چاوی لەدەستی حزبەکانە.

7-هێزو ئەمنیەت وسامان وبڕیاری سیاسی قۆرخ کراوە بۆ حزبەکان نەک حکومەت ودەزگا حکومی ویاساییەکان.

8-کەسانی نزیک حزبی دەسەڵات وموسولەکان هەرچی بیانەوێت بۆیان بەردەستە بەڵام زۆرینەی خەڵک نان وسکیان بۆ ماوەتەوە.

9-کۆمپانیاکانی حزبەکان هەمو شتن وچیان بوێت دەیکەن .

10-ژێرەوەمان هەموی نەفتە ونەفت وسوتەمەنیەکانیش نرخیان فڕیوە.

11-تایفەگەری تەنگی هەڵچنیوە بەهەمو یاساو ڕێسایەک.

12-وڵاتانی بێگانەو دەوروبەر خاوەن ماڵن وکۆنتڕۆڵی هەمو شتیان کردیە.

واتە هیچ ئومێدوچاوەڕوانیەکی خەڵک نەهاتۆتە دی مەگەر زۆر دەگمەن نەبێت.

ئیتر وڵاتێک بەم شێوەیە بێت چاوەڕێی چی لێ دەکرێت جگەلە وێرانی .

چارەسەرچیە؟؟؟

لەم دووڕیانە مەترسی دارە دەبێ کەسێکی دڵسۆزی پاک وبەهێز هەبێت دژی گشت ئەوانە بوەستێتەوەو لەکەس نەترسێ ونەسلەمێتەوە وزۆرینەی خەڵکیشی لەپشتی دەبێت بەڵام ئایا کەسی ئاوا هەیە لەهەرێم وعێراق.

ئێمە لەم دووریانەین یان دەبێ دەربچین یان لەناو بچین.

خوا چاکی بکات وکەسی ئاوامان بۆ بنێرێ چاکی بکات.

 

هه‌واڵی گرنگ