هەڵسەنگاندنی زەردوویی لەمنداڵی ساوادا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵسەنگاندنی زەردوویی لەمنداڵی ساوادا

 

 

كاتێك پشكنینی زەردوویی دەنێرین بۆ منداڵی ساواو ئەنجامەكەی دەبینین تەنها پشت بەژمارەی ئەنجامەكە نابەستین بەڵكو بۆ ئەوەی بزانین زەردووییەكەی مەترسیدارەو پێویستی بەچارەسەر هەیە یاخود تەنها پێویستی بە چاودێری و بەدواداچوونی ڕۆژانە هەیە ئەوە دەبێت چەندین زانیاری تر وەربگرین پاشان هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت.

هەندێك لەو خاڵانە ئەمانەن:

1. ئایا تەمەنی ساواكە چەند ڕۆژ یان چەند كاتژمێرە بێگومان ئەگەر لە (24) كاتژمێری یەكەمی تەمەنی زەردوویی هەبێت پێویستە چارەسەری بكرێت و بخەوێندرێت لە نەخۆشخانە.

2. ئایا بەكاتی خۆی لە دایك بووەیان پێش وەختە لەدایك بووە كە مەترسی زیاترە ئەگەر پێش (37) هەفتە لە دایك بووبێت.

3. كێشی منداڵەكە چەندە (مەترسی زیاترە ئەگەر كێشی كەمتر بێت لە (2.5) كیلۆ.

4. جۆری خوێنی دایك و منداڵەكە (مەترسی زیاترە ئەگەر دایك جۆری خوێنی (O) بێت و منداڵەكەی جۆری (O) نەبێت و هەر جۆرێكی تر بێت، یاخود دایكەكە نێگەتیڤ بێت و منداڵەكە پۆزەتیڤ بێت ئەوا ئەگەری زۆرە زەردوییەكەی بە خێرایی زیاد بكات.

5. هۆكاری بۆماوەیی لە خێزانەكە بۆنموونە ئەگەر لەهەمان خێزان پێشتر منداڵێكی تریان زەردوویی زۆر بووە یان خوێنی گۆڕاوە لەبەر زۆری زەردوییەكەی.

6. بوونی هەندێك نەخۆشی لە منداڵەكە وەكو نەخۆشی پاقلە، تەمبەڵی ڕژێنی دەرەقی، یاخود بوونی هەوكردن لە ساواكە وا دەكات زەردوویی زووتر بەرز ببێتەوە.

7. بوونی هەندێك نەخۆشی لە دایكەكە وەكو نەخۆشی شەكرە ئەگەر بەباشی كۆنتڕۆڵ نەكرابێت.

8. ئەگەر زەردوییەكەی بەخێرایی زیاد بكات زیاتر لە (5) پلە لە ماوەی (24) كاتژمێردا.

بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی ئەگەر دوو نەخۆش هەبێت بەم جۆرە بن:

1. یەكەمیان: تەمەنی (3) ڕۆژە زەردوویی (12) یە، بەڵام كێشی (2) كیلۆیەو بە (32) هەفتە لە دایك بووەو دایكی خوێنی جۆری (O) پۆزەتیڤە، بەڵام منداڵەكەی جۆری خوێنی (B) پۆزەتیڤە، ئەمەیان پێویستە لەنەخۆشخانە بخەوێندرێت و چارەسەر وەرگرێت.

2. دووەمیان: بەهەمان شێوە تەمەنی (3) ڕۆژەو زەردوویی (12) یە، بەڵام كێشی (3) كیلۆیەو بە (38) هەفتە لە دایك بووە دایكی خوێنی (A) پۆزەتیڤە، ئەمەیان تەنها پێویستی بە چاودێری هەیەو پێویستە دوای (24) یان (48) كاتژمێر دووبارە پشكنینی زەردوویی بۆ بكرێتەوەو هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێتەوە.

(د. پەروین موحەمەد رەسول – پزیشكی منداڵان)

هه‌واڵی گرنگ