دوای ئەمازۆن دەچێتە لێواری ئاسمان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای ئەمازۆن دەچێتە لێواری ئاسمان

 

 

(جێف بیزۆس) سەرۆكی پێشووی كۆمپانیای ئەمازۆن كە لە سەرەتاكانی ئەم مانگە وازی لە كارەكەی هێنا وەكو بەڕێوەبەری جێبەجێكار، بە نیازە گەشتێكی بكات بەرەو بۆشایی ئاسمان.

(بیزۆس) بە نیازە لەگەڵ براكەی مانگی داهاتوو بچێتە دەرەوەی زەوی، لە یەكەم گەشتی رێكخراو بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن كۆمپانیای (بلوئۆریگن).

(بیزۆس) لە پێگە فەرمیەكەی خۆیدا لە ئینستگرام نووسیویەتی: لە پێنج ساڵانەوە خەون بە گەشتەوە دەبینم بەرەو بۆشایی ئاسمان.

شایانی باسە كۆمپانیای (بلوئۆریگن) تیروپشكێك دەكات و براوەكەی دەبێتە یەكەم كەس شان بە شانی بیزۆس كە ئەم جۆرە گەشتە دەكات.

هه‌واڵی گرنگ