خۆم شوشت و چوومە بەر هەوای سارد !!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆم شوشت و چوومە بەر هەوای سارد !!

 

 

هاوڵاتیانی خۆشەویست، زۆرێك لەو نەخۆشە بەڕێزانەی دێنە فریاكەوتن و نیشانەكانی پەتای كۆڕۆنایان هەیە وەكو (بێ هێزی و شەكەتی و ئازاری ماسولكە، كۆخەو تاو لەرزو ئارەقەكردنەوە، ژانەسەر، كەمبوونەوەو نەمانی هەستی بۆنكردن و تامكردن، سكچوون و ڕشانەوە، هتد) كاتێك دەمانەوێت پرسیاری زیاتریان لێ بكەین ڕاستەوخۆ دەڵێن دكتۆر دەزانم هۆكاری چیە (خۆم شوشت و چوومە بەر هەوای ساردی موبەڕیدە یان سپلیت!).

هاوڵاتیانی خۆشەویست، ئەوەی كە ئێمەی پزیشكان هەستی پێ دەكەین ژمارەی ئەو نەخۆشانەی دەیانبینین كە نیشانەكانی پەتای كۆڕۆنایان هەیە ژمارەیان زیاتر بووە بەراورد بە چەند هەفتەی پێشوو، ڕێگەی ڕاست و دروست ئەمەیە، سەردانی پزیشك بكەو نیشانەكانتی بۆ ڕوونكەوە، پشكنینی كۆڕۆنا ئەنجام بدە كە لە نەخۆشخانەی حكومی بێ بەرانبەرە.

داواتان لێ دەكەم لە پێناوی سەلامەتی گیانی خۆتان و كەسە ئازیزەكانتان ئەم ڕێنماییانە لەماڵەوە پەیڕەو بكەن:

1. خۆ جیاكردنەوە لە ئەندامانی تری ماڵەوە.

2. پشووی بەردەوام تا كۆتایی چاك بوونەوە.

3. خەوی زیاتر لە جاران لانی كەم (8 – 10) كاتژمێر.

4. پلەی گەرمی شوێنی مانەوەت مام ناوەند بێت و هەوا گۆڕكێی هەبێت.

5. وەرگرتنی ژەمەكانی خۆراك لە كاتی خۆی.

6. ڕێژەی ئاوو شلەمەنی زۆر وەربگرە.

7. وەرگرتنی شەربەتی سروشتی پرتەقاڵ و لیمۆ كە ڕوونكرابێتەوە لەگەڵ ئاو.

8. ڕۆژی دوو بۆ سێ جار بەشێك میوە بخۆ.

9. لەسەردەم خەوتن و پاڵ دانەوە.

10. وەرزشی هەناسەدان (هەناسەی قوڵ هەڵمژە بە لوت، ماوەیەك ڕایگرە، دواتر بەهێمنی بە دەم بیدەوە).

11. گەر كۆخەی تەڕت هەبوو (بەڵغەم) بە هاوكاری كەسێكی تر بەناو دەست لە پشتت بدرێ وەكو (زلە) دواتر قایم بكۆخە تاكو بەڵغەم ئاسان بێتە دەرەوە.

12. حەبی پاراسیتۆڵ ڕۆژی (3 – 4) گرام ئاساییە لە كەسی پێگەیشتوو، وە زۆر كاریگەرو بەسوودە بۆ تاو ئازار.

13. دەتوانی (ڤیتامین دی و سی، زینك) وەرگری.

14. بۆ وەرگرتنی دژە بەكتریا پرس بە پزیشك بكە.

15. دووربە لە سەیركردنی هەواڵ، هەوڵدە سەرقاڵی شتێك بیت كە دەروونت ئارام بكات.

16. گەر نیشانەكانت توندتر بوون، ئەوا ڕاستەوخۆ ڕاوێژ بە پزیشك بكە.

17. هەوڵدە ئامێری پێوانی ئۆكسجینی خوێنت هەبێ، ڕێژەی ئاسایی بریتیە لە سەرووی (94%).

خوای گەورە هەموو لایەك بپارێزێت، تكاتان لێ دەكەم بە پەرۆشەوە هەوڵی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا بدەن و پابەندی ڕێنماییەكان بن تاكو هەموومان پشتیوان بەخودا سەلامەت و پارێزراو بین.

(د. هێرش قادر دەربەندی - قوتابی بۆرد (دكتۆرا) لەنەخۆشیەكانی هەناو)

 

هه‌واڵی گرنگ