قوڵترین حەوزی مەلەكردن كرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوڵترین حەوزی مەلەكردن كرایەوە

 

 

لە دوبەی قوڵترین حەوزی ژێر مەلەی ئاو لەسەر ئاستی جیهان كرایەوە، كە بەشێكە لە پلانی دروستكردنی شارێك لەژێر ئاو.

دوبەی كە بە شارە ریكۆردشكێنەرەكە ناسراوە، ئەڵبەت بەرزترین بینای سەربەهەوری لێیەو گەورەترین مۆڵی جیهانیش هەر لەوێیە، ئەمجارە قووڵترین حەوزی ژێرمەلەی لێ كرایەوە؛ قوڵاییەكەی (60) مەترەو ریكۆردەكەی لە پۆڵەندا سەند كە ئەمیان حەوزەكەی (45) مەتر قووڵە. حەوزەكە پێویستی بە (14) ملیۆن لیتر ئاوە بۆ ئەوەی پڕ بێت كە دەكاتە قەبارەی شەش مەلەوانگەی ئۆڵۆمپیك.

حەوزەكە لە باڵەخانەیەكی (1500) مەتر چوارگۆشە كە لەسەر شێوەی گوێچكە ماسی دروست كراوە، وەكو ئاماژەیەك بۆ مێژووی وڵاتی ئیمارات كە بەناوبانگە بە گەڕان بە دوای مرواری لە ژێر ئاو.

هه‌واڵی گرنگ