كتێبێك دەربارەی مێژووی ئەردەڵان چاپ كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كتێبێك دەربارەی مێژووی ئەردەڵان چاپ كرا

 

 

كتێبی مێژووی ئەردەڵان لە نووسینی (مەستوورە ئەردەڵان) كە چاپی یەكەمی دەگەڕێتەوە بۆ (170) ساڵ لەمەوپێش، لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری سنە نمایش كرا.

كتێبی تەواوی مێژووی ئەردەڵان لە نووسینی (مەستوورە ئەردەڵان) بە چاپ و ڕاست كردنەوەی نوێی (جەمال ئەحمەد ئایین) یەكێك لە لێكۆڵەرانی كوردستان بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە بەرپرسان و مامۆستایان و هۆگرانی فەرهەنگ و مێژوو لە سەنتەری خەسراوا نمایش كرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا جگە لە بەرپرسان، كەسایەتیەكانی بەناوبانگ وەكوو هادی زیائۆدینی، بێژەن زوڵفەقار نەسەب، سیمین چایچی، ماجی مەردۆخ ڕۆحانی ئامادە بوون.

(جەمال ئەحمەدی ئایین) كە كاری ڕاستكردنەوەی ئەو كتێبەی لە ئەستۆ بووە لەو ڕێوڕەسمە وتی: ئەو كتێبە لە ساڵی (1949) لەلایەن (ناسر ئازاد پوور) ەوە لە چاپدرا و خۆمیش دواتر لە ساڵی (2005) ئەو كتێبەم كە ڕووداوەكانی تاكو ساڵی (1871) ی تێدا هاتبوو، لە چاپدا.

(ئەحمەدی ئایین) وتیشی، ئێستاش بە پشتیوانی و یارمەتی (مەنسوور ئەردەڵان) یەكێك لە نەوەكانی (خەسرەوخانی ئەردەڵان) نوسخەیەكی تەواوتر لەو كتیبەم لەچاپداوە.

هه‌واڵی گرنگ