(هۆڕمۆنی شیر) چیە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

(هۆڕمۆنی شیر) چیە ؟؟

 

 

پڕۆلاكتین یان هۆڕمۆنی شیر لە بەشی پێشەوەی گلاندی نوخامیەوە دەڕژێنرێت، ژێر مێشكە ڕژێن یان گلاندی نوخامی زۆر جار بە (شا گلاند) ناو دەبرێت، چونكە كۆنترۆڵی كوێرە ڕژێنەكانی دیكەی لەش دەكات، واتە ئەو هۆڕمۆنانە دەڕێژێت كە كاردەكەنە سەر ڕژێنی دیكەی لەش بۆ ئەوەی بە ڕێك و پێكی و بە پێی پێویست هۆڕمۆن بڕێژن.

لە حاڵەتی هۆڕمۆنی شیر كە لە پێشەوەی ڕژێنی نوخامیەوە دەردەدرێت كاری ئەوەیە شیر دروست ببێت لە مەمكی ئافرەت بۆ ئەوەی بیدات بە منداڵە شیرەخۆرەكەی، ئەو هۆڕمۆنە هەندێك جار لە ڕێژەی ئاسایی خۆی كەمتر دەڕژێنرێت و ئافرەتەكە شیری لە مەمكی دروست نابێت، لەو حاڵەتەیش باوتر ئەوەیە كە ڕێژەی هۆڕمۆنی پڕۆلاكتین لە ڕێژەی ئاسایی زیاتر بێت، ئەوەیش كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر سوڕی مانگانە، وە یەكێكە لە هۆكارەكانی نەزۆكی، بۆیە لەو حاڵەتانە پێویستە هۆكاری زیاد بوونەكەی بزانرێت و چارەسەر بكرێت، ئایا هۆكارەكانی زیادبوونی ڕێژەی هۆڕمۆنی پڕۆلاكتین چین ؟؟ لەوەڵامدا دەڵێین ڕەنگە تەمبەڵی گلاندی دەرەقی بێت، بە دەربڕینێكی دیكە سستی قوڕگە گلاند بێت كە ئەویش نەخۆشیەكی باوەو چارەسەر كردنی گران نیە، هۆكارێكی دیكە بەكارهێنانی دەرمانی ڕشانەوە یان دەرمانەكانی نەخۆشیە دەرونیەكانن، لە هەمویان گرنگتر زیاد بوونی هۆڕمۆنی شیرە بە هۆكاری زێدە گۆشتێك لە ڕژێنی نوخامی، زێدەبۆنی ئەوخانەو شانانەی كە ئەو هۆڕمۆنە دەردەدەن، ئەوەیش بەهۆی سی تی یان ڕەنینی موگناتیسی ڕژێنی نوخامی دەستنیشان دەكرێت و چارەسەری پێویست بە نەخۆشەكە دەدرێت.

 

(د. یوسف خەتێ‌ – پسپۆری بواری هۆڕمۆنەكان)

 

هه‌واڵی گرنگ