فاسۆلیای سوور جۆرێكە لە پاقڵەمەنیەكان سوودێكی تەندروستی زۆری هەیە، لە زەڵاتەكان، شۆرباو لەگەڵ برنج و چەندین خواردنی دیكەدا بەكاردەهێنرێت.
فاسۆلیای سوور دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا گرنگەكان، ڕێژەیەكی زۆر ڕیشاڵ، پڕۆتین و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە.
فسۆلیای سوور لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت:
1. فاسۆلیای سوور ترشی فۆلیك و ڕێژەیەكی زۆر ڕیشاڵەكانی تێدایە یارمەتی كەم كردنەوەی كۆلیسترۆڵ دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ بۆریە خوێنەكان دەكات.
2. هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەكان كەم دەكاتەوە.
3. ڕیشاڵەكانی ناوی جوڵەی ڕیخۆڵەكان چاڵاكتر دەكات و كرداری هەرس ئاسان دەكات.
4. یارمەتی ڕێكخستنی ڕێژەی شەكری خوێن و گلۆكۆز دەدات، دژە ئۆكسانەكانی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەكات.
5. ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەكات.
6. فاسۆلیای سوور مادەی دژە پیربوونی تێدایە، لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا ڕێگری لە دروستبوونی چرچولۆچی پێست دەكات.
7. پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەكات و ڕەونەقداری دەكات.
8. یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات كە بەرز دەبێتەوە.
9. پارێزگاری لە ڕێژەی شلەكانی ناو لەش دەكات و رێگری دەكات هەست بە هیلاكی و ماندووی بكەیت.
10. كرداری هەناسەدان باشتر دەكات لەڕێگەی باشتركردنی كرداری گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ خانەكانی لەش.
11. سەرچاوەیەكی سەرەكی پڕۆتینە یارمەتی باشتركردنی كرداری گورچیلە دەدات و چارەسەری سەرئێشە دەكات.
12. هەستی تێربوون زیاد دەكات و یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات.