حەوت نیشانەی بەرزی پەستانی خوێن بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حەوت نیشانەی بەرزی پەستانی خوێن بزانن

 

 

بەرزی پەستانی خوێن هیچ نیشانەیەكی ئاگاداركردنەوەی جەستەی بەردەوامی نییە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی بە كوشتنی بێدەنگ ناوی ببەن.

پزیشكەكان باس لەوە دەكەن بەرزی پەستانی خوێن مەترسی دەخاتە سەر ژیانی كەسەكان، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك جار چەندین نیشانە هەن ئاماژەن بۆ بەرزی پەستانی خوێن، هەندێك جاریش دوودڵی و دڵەڕاوكێی كە وا دەكات نائارام بیت دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

حەوت نیشانەی ئاگاداركردنەوە بۆ بەرزی پەستانی خوێن دیاریكراوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. ئازارێكی زۆر لەسنگدا.

2. سەرئێشەی زۆرو كێشەی بینین.

3. دڵ تێكەڵهاتن و ڕشانەوە.

4. دوو دڵی زۆر.

5. قورسی هەناسەدان.

6. جەڵتە.

7. وەڵام نەدانەوە بۆ كردارەكان.

بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و مانەوەی بۆ كاتێكی زۆر پێویستی بە سەردانكردنی نەخۆشخانە هەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.

هه‌واڵی گرنگ