سوودەكانی چەوری ئاژەڵ بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودەكانی چەوری ئاژەڵ بزانن

 

 

چەوری مەڕ كە كوردەواری بە (بەز) ناودەبرێت، بریتیە لە چەوریەك لە لەشی مەڕدا زۆرە، ئەم جۆرە چەوریە لە ڕوی شیكاریەوە سەرچاوەیەكی وزەی زۆرە، وە جۆری چەوریەكە لە ڕووی پێكهاتەوە لە ڕۆنی ڕووەكی زۆر جیاوازە وە هەندێك لە ڤیتامینەكانی تێدایە بەتایبەتی ئەوانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە.

توێژینەوەكان لەسەر (بەز) زۆرن هەندێكیان باسی سوودەكانی دەكەن و هەندێكی تریان باسی زیانەكانی دەكەن، لەوبارەیەوە (لەشكر حەمید) ئەندازیاری خۆراك سوودەكانی بڵاوكردۆتەوە.

خواردنی بەزی مەڕ بەبڕێكی دیاریكراو لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك هەبدێك سودی هەیە:

1. كاریگەری لەسەر پێست هەیە، ئەگەر وەك ماسك بەكاربێت بەلابردنی هەندێك خڵتەو پیسی لەسەر پێست بە كاریگەری هەندێك پڕۆتین تێیدا.

2. هاوكارە بۆ چارەسەری هەندێك كێشەی ئیلتیهاباتی جومگە پاش تواندنەوەی لەگەڵ هەندێك جۆر زەیتی ڕووەكی وە بەكارهێنانی لەسەر جومگە.

3. هاوكارە بۆ درێژبوونەوەی قژو برژانگ ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لێیان بدرێت.

4. سەرچاوەی خۆراك و بەهێزبوونی هەندێك ئەندامە وەك جگەرو ڕیخۆڵە.

5. دەركردنە دەرەوەی ژەهری كۆكراوە لەلەشدا لە ئەنجامی خواردنی هەندێك خۆراك تێر بەچەورییەكان، هەموو ئەم سودانە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت لە بەزی ئاژەڵ بەبەراورد بە زەیتە ڕووەكییەكان لەڕووی كیمیاوییەوە زیاتر جێگیرن واتە ئۆكسان بەخێرایی ڕوونادات، چونكە بوونی شێ و هەوا هۆكارە بۆ ئۆكسانی زەیتی ڕووەكی، وە بەزی مەڕ بەشێكی كەمی وزەیەو ئاوێكی زۆری تێدایە، بەڵام زەیت بڕێكی زۆر وزەی تێدایە، هەندێك لە توێژینەوەكانی دیكە باسی زیانەكانی دەكەن بۆ توشبون بە نەخۆشی دڵ و ڕەقبونی خوێنبەرەكان و شێرپەنجەی مەمك و زەهایمەر، لە ئەنجامی توێژینەوەیەك بەزی ئاژەڵ لە چەوری تێر پێكهاتوەو سەرچاوەی وزەیەو لە هەموو (100) گرام بەزدا (900) یەكەی گەرمیمان دەداتێ وە دەبێتە كەمبونەوەی كۆڵیستڕۆڵ لەجۆری باش (HDL )، هەروەها وە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی قەڵەوی و ئەمەش هۆكارە بۆ نەخۆشی شەكرەو بەرزی پەستانی خوێن و جەڵدەی مێشك و هەوكردنی جومگەكان، لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی كە خواردنی بەزی مەڕ بەبڕی زۆر زیانی زیاترە لە سودەكانی، بەڵام ئەگەر بەزێكی تەندروست بێت بەبڕێكی زۆر كەم لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك لەگەڵ ئەمەشدا سۆیاو كەتان و گوێز بخورێت كە سەرچاوەی ترشە چەوریەكان و ئۆمێگا (3) سودی زۆرە.

 

هه‌واڵی گرنگ