ھۆکار و جۆرەکانی ژانەسەر بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ھۆکار و جۆرەکانی ژانەسەر بزانە

٩٠٪‏ خەڵکی بە جۆرێک لە جۆرەکان توشی ژانەسەر بوونە . کە ئەمەش دوو جۆری سەرەکی ھەیە .
 
جۆرێکی ژانەسەر کە پەیوەندی بە خودی مێشکەوە ھەیە (کەمینەی خەلک توشی ئەم جۆرە دەبن ) کە زیاتر نەخۆش مودەیەکی کەمە توشی بووە و پێویستە بەدواداچونی بۆ بکرێت ،کەسەکە پشکنین بکات و زۆر کات پێویست بە بەکارھێنانی چارەسەر دەکات .
جۆرێکی تری ژانەسەر کە پەیوەندی بە مێشکەوە نیە و زیاتر بەھۆی ھەندێک کێشە لە بەشاکانی تری لەشدا توشی دەبیت بۆ نمونە : چاو کزی ، فەقەرات ، ئیلتیھابی پوک و دەم و ددان ، ئیلتیھاب بە شێوەیەکی گشتی و ..... ھتد
ئەم جۆرە مودەی ژانەسەرەکەی زیاترە و کەمتر پێویست بە چارەسەر دەکات.
لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەم؟
-کاتێک ژانەسەرەکەت بەجۆرێک بوو کاریگەری دروستکرد لەسەر کاروباری رۆژانە و کەسەکە نەتوانێت ئەرکە گرنگەکانی راپەرێنێت .
-کاتێک ژانەسەر کاریگەری ھەبوو لەسەر خەوتن و بەجۆرێک لە بەھۆی ژانەسەرەوە خەبەرت بێتەوە .
-کاتێک کاریگەری ھەبێت لەسەر بەشێکی جەستە بۆ نمونە سڕبوونی بەشێکی جەستە یاخود سست بوونی ، بینین ....ھتد .
د. دیار نجیب عبدالکریم مدریس
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار

 

هه‌واڵی گرنگ