لەبەرامبەر سەركەوتنەكانی، پاداشتی مادی جگەر گۆشەكەت مەكە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبەرامبەر سەركەوتنەكانی، پاداشتی مادی جگەر گۆشەكەت مەكە

عادل حسن حمەڕشید مامۆستای قوتابخانەیەكی سلێمانی هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت: پەروەردەكردنی منداڵ لەسەر پاداشت وسزا هەڵەیەكی پەروەردەییە و هەرگیز لە بەرامبەر سەركەوتنەكانی پاداشتی مادی جگەڕگۆشەكەت مەكە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

پەروەردەكردنی منداڵ لەسەر پاداشت وسزا هەڵەیەكی پەروەردەییە ، منداڵەكەت كارتی نمرەی وانەكانی قوتابخانەی وەرگرتۆتەوە و سەركەوتنێكی باشی بەدەست هێناوە ، فێری زمانێك بووە ، نوێژەكانی لە كاتی خۆیدا دەكات ، خەڵاتی مادی پێمەدە .
هەرگیز لە بەرامبەر سەركەوتنەكانی پاداشتی مادی جگەڕگۆشەكەت مەكە .
چونكە لەم نێوەندەدا خودی منداڵەكەت وون دەكەیت ، كەسایەتی تێك دەشكێنێت ، فێری دەكەیت هەموو سەركەوتنەكانی ، ڕەفتارەكانی بە بڕێك مادە بپێوێ ، فێری دەكەیت دەكرێ سەنگی ، ڕەفتارەكانی ، سەركەوتنەكانی بە پارە بكڕدرێ و بفرۆشرێ و مامەڵەی پێوە بكرێ .
دەگونجێ بەدێژەكێشانی ئەو حاڵەتە لە بەرامبەر بڕێك پارە ، دەستكەوتێكی مادی ، ڕەفتار و ڕەوشتی خراپیش ئەنجام بدا و لەوانەیە لە ئایندەدا خراپەكاران خراپ سوودی لێ وەربگرن .
بەڵكو فێری بكە كە هەر سەركەوتنێك بەدەست دەهێنێت لە پێشدا بۆ خۆیەتی نەوەكو بۆ تۆ ، فێری بكە بۆ خۆی كۆشش بكات نەوەكو لەبەر بڕیك پاره ، ئایپادێك ، یان هەر شتێكی تری مادی كە تۆ پێشكەشی دەكەیت ، فێری بكە هەرگیز ناكری سەركەوتنەكانی ، ڕەفتارەكانی بفرۆشێ .
لە بەرمبەردا هاندانی مەعنەوی پێ بدە ، زوو ، زوو لەناو هاوڕێ و خزم و كەسوكاردا باسی بكە ، پێی بڵێ من شانازیت پێوە دەكەم كە كوڕ ، یان كچی وەكو تۆم هەیە ، بەكرداری بۆی بسەلمێنە كە بوونی ئەو ، ڕەفتاری ئەو مایەی سەربەرزی تۆن ، مایەی شانازی تۆن .
ئەو پارەیەی كە بڕیارە بۆی بدەی بە شتێكی مادی ، پاكەتێك شیرینی پێ بكرە بەسەر خزم و دۆست و هاوڕێكانی دابەشی بكە ، خەرجی بكە بۆ ئاهەنگێكی بچكۆلانە ، دەعوەتێكی بجكۆلانە و دۆست و خزم و هاوڕێكانی منداڵەكەت بانگ بكە و بڵێ ئەم دەعوەتەم ، ئاهەنگەم بەهۆی سەركەوتنی منداڵەكەمەوە سازكردووە كە مایەی شانازی منە .
ئەوكات منداڵەكەت دەزانی بوونی ئەو لەو خێزانەدا گرنگە ، هەست بە پێگەی خۆی دەكات ، هەست بە ووجودی دەكات . هەست بەوە دەكات ڕێز و شكۆی هەیە .
والسلام
عادل حسن حمەڕشید
ـــــــــــ
تێبینی
بیرۆكەی ئەم چەند دێڕە لە ووتارێكی پەروەشیار و دەرونناسی بەتوانا دكتۆر موستەفا ئەبو سەعید وەرگیراوە

هه‌واڵی گرنگ