عێراق و سوریا لە بارەی ڕێکخستنەوەی دۆسیەی ئاو رێكه‌وتن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق و سوریا لە بارەی ڕێکخستنەوەی دۆسیەی ئاو رێكه‌وتن

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو لە نێوان هه‌ردوو وڵات، ھەردوو وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و سوریا ڕێککەوتنێکیان واژووکردو، بڕیاریاندا لە سوود و زیانەکانی کەمبوونەوەی ئاو ھاوبەش دەبن.
له‌ دیدارێكی نێوانیاندا، مەھدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و تەمام ڕەعد وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی سوریا ڕێککەوتنێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی دۆسیەی ئاو لە نێوان ھەردوو وڵات واژووكرد.
له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌، بەغداد و دیمەشق لە بارەی ئاستی ئاوی دیجلە و فورات زانیاری بە یەکتر دەدەن و لیژنە ھاوبەشەکانی نێوانیاشیان لە بارەی بڕی ئاو لە سنووری سوریا و تورکیا چالاک دەکەنەوە.
له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە، ھەردوو وڵات لە سوود و زیانەکانی کەمبوونەوەی ئاو ھاوبەش دەبن.

هه‌واڵی گرنگ