هێرش کرایە سەر نەخۆشخانەیەکی تووشبووانی کۆرۆنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێرش کرایە سەر نەخۆشخانەیەکی تووشبووانی کۆرۆنا

بەهۆی نەمانی ئۆکسجین، کەسوکاری تووشبووانی کۆرۆنا بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی کندی لە شاری بەغدا، زیانی زۆریان بە باڵەخانە و کەلوپەلی نەخۆشخانەکە گەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە:"بەهۆی نەمانی ئۆکسجین چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی کندی، لە شاری بەغدا گیانیان لەدەستداوە. کەسوکاری نەخۆشخانەکانیش وەک ناڕەزایەتییەک بە چەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەکە و کارمەندەکانی"

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی عێراقیش لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی 10 لە هێرشکارانی سەر نەخۆشخانەی کندی لە بەغدا راگەیاند.

هه‌واڵی گرنگ