كاندیدێكی عێراقی 8 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكردووه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاندیدێكی عێراقی 8 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكردووه‌

به‌هۆی ده‌ستپێكردنی بانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌ئێستاوه‌ كاندیده‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ خشینی پاره‌‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، میدیا عێراقییه‌كان ناوی یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌یان ئاشكراكرد، كه‌ بری 8 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن ته‌رخانكردووه‌.

چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی بڵاویانكرده‌وه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی عێراق، له‌ئێستاوه‌ بانگه‌شه‌ ده‌ستپێكردووه‌و، كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌وتوونه‌ته‌ كێبڕكێ، یه‌كێك له‌وانه‌ سه‌لیم جبوری، سیاسه‌تمه‌داری سوننه‌و سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق،‌ كه‌ زۆر به‌ گه‌رمی ده‌ستیداوه‌ته‌ بانگه‌شه‌كه‌.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی سایتی iraqnews،سه‌لیم جبوری ده‌یه‌وێت سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان بۆخۆی رابكێشێت و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌شت ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه‌دا دابه‌شی بكات.
سایته‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، جبوری 50 هه‌زار دۆلار به‌ هه‌ر سه‌رۆك هۆزێك و، 10 هه‌زار دۆلاریش به‌ هه‌موو شێخێكی لاوه‌كی یان سه‌رۆك گروپێكی عه‌شائیری ده‌دات، تا خۆیان و ئه‌ندامه‌كانیان ده‌نگی پێ بده‌ن.

هه‌واڵی گرنگ