کازمی چاودێری جموجوڵه‌كانی حەشدی شەعبی ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کازمی چاودێری جموجوڵه‌كانی حەشدی شەعبی ده‌كات

فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ به‌ چاودێرکردنی جموجوڵی گروپەکانی حەشدی شەعبی، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراقی به‌ رۆژنامەی "الشرق الاوسگ"ی راگه‌یاندووه‌، بە ئامانجی رێگریکردن لەو چالاکیە نایاساییانەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی، بە فەرمانی مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چاودێریه‌كی چڕی ئه‌و گروپانه‌ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، چاودێریكردنه‌كه‌‌ له‌ ناوچە سنورییەکان چڕتركراوه‌ته‌وه‌، بە ئامانجی ئەوەی رێگری لەو ھێرشانە بکرێت، کە ئەو گروپانە دژی سەربازگە و نێردە دیبلۆماسییەکان ئەنجامی دەدەن.

هه‌واڵی گرنگ