چوار کەس لە بەندیخانەی ئیسفەهان لەسێدارە دران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چوار کەس لە بەندیخانەی ئیسفەهان لەسێدارە دران

بەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی چوار کەس کە یەکێکیان هاوڵاتیی کوردە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە سزای لە سێدارەدانی چوار بەندکراو کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادده هۆشبەرەکان ئەو سزایەیان بە سەردا سەپێنرابو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو چوار بەندکراوە پێکهاتون لە، عەلی بەندەپەرویزی تەمەن 60 ساڵ و خەڵکی شیراز، جەواد کەریمیان خەڵکی کرماشان، نەسیر ئەحمەد بەلوچ خەڵکی زاهیدان و مێهرداد گوڵشەنی خەڵکی کرمان، جێبەجێکردنی سزاکەشیان دوای ئەوە هاتوە کە دوێنێ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژوری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئیسفەهان کرابون.

رێکخراوەكە باسی لەوەکردوە: بەرپرسانی بەندیخانە بە بیانوی ئەوەی کە لەسێدارەی نادەن مۆڵەتی دوایین چاوپێکەوتنیان بە عەلی بەندەپەرویزی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەداوە.

ئەەوش خراوەتەروو: دوای ئەوەی موحسینی ئەژەیی وەکو بەرپرسی دەزگای داودوەریی ئێران دەستبەکار بوە، لەماوەی دو هەفتەی رابردودا لانیکەم 17 بەندکراو لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان بە تۆمەتەی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان لەسێدارە دراون کە ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بوە.

هه‌واڵی گرنگ