رێكخراوی ئۆپێك لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت رێكەوتوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێكخراوی ئۆپێك لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت رێكەوتوون

سەرچاوەیەكی رێكخراوی ئۆپێك ئاشكرایكرد، گەورە وەبەرهێنەرانی رێكخراوەكە رێكەوتوون لەسەر ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ قۆناغ بە قۆناغ بەرهەم زیاد بكەن و رێكەوتنەكەش تا كۆتایی ساڵی 2022 درێژ ببێتەوە.


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رێكخراوی ئۆپێكەوە ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە ئەندامانی رێكخراوی "ئۆپێك+" بە شێوەی ئۆنلاین كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن.


رونیشیكردووەتەوە، پێشتر رێكەوتوون لەسەر ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ بڕی بەرهەمهێنانی نەوت قۆناغ بە قۆناغ زیاد بكەن و رێكەوتنەكەش تا كۆتایی ساڵی 2022 درێژ ببێتەوە.


پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو، نرخی نەوت دابەزینێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی، رێكخراوی ئۆپێكیش وەك پاڵپشتییەك بۆ نرخی نەوت بەرهەمهێنانی كەمكردەوە و لەو كاتەشەوە بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر نەوت، قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمهێنان زیاد دەكات.

هه‌واڵی گرنگ