دڵەكزەو ترشەڵۆكی گەدە هۆكارو چارەسەری چیە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دڵەكزەو ترشەڵۆكی گەدە هۆكارو چارەسەری چیە ؟؟

 

 

لەكاتی هەبوونی دڵەكزەو ترشەڵۆكی گەدە ئەو خواردنانەی كە بەسوودن هەوڵبدە بیخۆ:-

1. سەوزەكان وەك بڕۆكلی و قەرنابیت و خاس و كەرەوزو خەیارو بیبەری شیرین و پەتاتە.

2. شۆفان و سركەی سێو (دوای نان خواردن) و زەنجەفیل و شیر.

3. مۆزو سێوو شفتی و هەرمێ و ئەڤۆكادۆ.

4. زەیتی زەیتون و گوێزو باوی و گازۆو زەیتی گوڵەبەڕۆژە.

لەو خواردنانە دووربكەوە :-

1. خواردنی چەورو سوركراوە.

2. پرتەقاڵ و لیمۆو میوەو ترشەكان و تەماتەو ئەنەناس.

3. چوكلێت و شیكۆلاتەو چایەو قاوە.

4. سیرو پیازو و پونگ و نەعناع بەهارات.

5. بنێشت جووین و شەربەت و خواردنەوە گازی و كحولیەكان.

6. نابێت (3) كاتژمێر پێش نووستن خواردن بخۆیت.

7. خواردن بە هێواشی و جوان بیجو.

(د. بەدر سورچی – پسپۆڕی گیادەرمان)

 

هه‌واڵی گرنگ