ئایا ئەو لێزەرەی لە یاری منداڵان دەردەچێت سەلامەتە ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا ئەو لێزەرەی لە یاری منداڵان دەردەچێت سەلامەتە ؟

 

 

ئەو لێزەرەی كە لە یاری منداڵان دەردەچێت، ئەگەر بەر تۆڕەی چاو بكەوێت دەبێتە هۆی سووتان و تێكچوونی تۆڕەی چاو لەدەستدانی بەشێكی بینایی چاو.

ئەگەر لێزەرەكە بەهێز بێت، ڕاستەوخۆ دوای بەركەوتنی تیشكەكە زەرەر بە تۆڕەی چاو دەگەیەنێت بە تایبەتی ناوچەی زەردەپەل كە هەستیارترین ناوچەی تۆڕەی چاوە، ئەگەر لێزەرەكە بەهێزیش نەبێت، لەكاتی بەركەوتنی بۆ ماوەی چەند چركەیەك، لەوانەیە ببێتە هۆی زیانگەیاندنی كاتی یان هەمیشەیی بە تۆڕەی چاو.

باشترە ئەو جۆرە یارییانە بۆ منداڵەكانتان نەكڕن كە ئەو جۆرە لێزەرەی هەیە یاخود ئەگەر كڕیتان شوێنی دەرچوونی لێزەرەكە دابپۆشن.

(د. ئەبوبكر زاهیر كاوانی – پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو)

هه‌واڵی گرنگ