سەرانی ئۆپێك ڕێككەوتن، نرخی نەوت دابەزی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرانی ئۆپێك ڕێككەوتن، نرخی نەوت دابەزی

 

 

لەدوای كۆبوونەوەكەی ڕێكخراوی (ئۆپێك +) و ڕێككەوتن لەسەر زیادكردنی بەرهەم، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین كردو بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی (1%) ی نرخەكەی لەدەستدا.

ئەمڕۆ بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (72.88) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نزیكەی (%1) ی نرخەكەی لەدەستداوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (71.10) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەهەمانشێوە ئەویش بەڕێژەی (%1) ی نرخەكەی دابەزیوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕێكخراوی (ئۆپێك +) ڕێككەوتنێكی نوێیان كرد بۆ زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و بەپێی ڕێككەوتنەكە، لە مانگی داهاتووەوە تا كۆتایی ئەمساڵ قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكرێت و ڕێككەوتنەكەش تا كۆتایی ساڵی (2022) بەردەوام دەبێت، هەموو مانگێك (400) هەزار بەرمیل لە هەناردەی ڕۆژانە زیاد دەكرێت و ئەو زیادەیەش بەسەر وڵاتەكاندا دابەش دەكرێت.

هه‌واڵی گرنگ