کابینەی نۆیەم ئێستا لە سلێمانی دەست بەکار دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کابینەی نۆیەم ئێستا لە سلێمانی دەست بەکار دەبێت


- لەم ڕۆژانە بەسەفەرێک لە دەڤەری پارتی بووین (زۆنی زەرد) بزەبت ڕۆژی 8ی تەموز، لۆگۆو ئاڕمی حکومەتت لەزۆربەی مەشاریعە تەواوکراوەکان و ژێر جسرو لادیواری تونێلەکان دەبینی، کە ئاماژەپێدەری شانازیکردن بەحکومەت (لەلایەن دەسەڵات) و بوونی دەسەڵاتی لەپشت بوو لەناوچەکەدا..

- ئۆتۆماتیکی بیرت لە سلێمانی دەکردەوە، ئەوەت بەدی نەدەکرد کە لێرەش ئەو هەستی شانازیکردن بە حکومەتەوە بوونی هەبێت چ لەلایەن هاوڵاتی چ ئەوانەی بەشداری حکومەت بوون و ئەوانەشی کە ئۆپۆزسیۆنن.. کە هەریەکەیان هۆکاری خۆی هەیە..

- مەسەلەن هاوڵاتی شانازی بەچییەوە بکات کە لەشارەکەیدا تەنانەت پڕۆژەی شۆستەی سەرجادەکانیش وەستاوە کەچی لەولا تەلەفریکی دوورودرێژ دەکرێتەوە.. تیمی حکومەتیش لەیەکێتی زۆر بەلاوازی دەردەکەوتن ئەمەش بوونی حکومەتی له شارەکە لاواز کردبوو و گۆڕانیش پێشتر کارێکی کردووە ئێستا پێی عەیبە وەسفی دەسەڵات بکات، حەتمەن کاری ئۆپۆزسیۆنیش نییه وەسف و سەنای کابینەکە بکات.

- وەڵحاسل، مرۆڤ بۆیە ڕێک دەکەوێ لەگەڵ چواردەوری بژی، تاکو وەک هۆبزو لۆک و ڕۆسۆ دەیانوت: لەو دۆخە سرووشتی و شەرەنگێزییە ڕزگاری ببێت و لەمیانەی یاساو دیسپلینەکاندا ژیان بگوزەرێنێت، بۆیە ئەگەر دەسەڵات و حکومەتێک نەبێت هەمووان لەسەری ڕێک بکەون، بزەبت فەوزاو ئانارشیزم و بەربەڕی درووست دەبێت.

- دەمەوێ واقیعی بیر بکەینەوە و بەبێ لایەنداری، ئەو دۆخەی ئەمڕۆ له سلێمانی کە جێگری سەرۆکی حکومەت وەک کەسی یەکەمی دەسەڵات لەشارەکە مامەڵە دەکات و هێزە ئەمنییەکانیش پشتگیری دەکەن سەد پله پێچەوانەیە لەگەڵ ڕووداوەکانی پێش 8ی تەمووز..

- هۆکارەکە چییەو چۆنە؟ ئەوە ڕاپۆرتی وردو بنکۆڵکاری دەوێت، بەڵام ئەوەی دەبینرێت بەپێی بڕیارو ڕێنماییەکان، هەست بەوە دەکەین کە کابینەی نۆیەم (بەهەموو نوقسانییەکانییەوە) لەمڕۆوە لەشارەکەدا دەست بەکار دەبێت بەفعلی، بەڵام پێشتر بۆ وا نەبووەو کێ ڕێگربووەو باش بووە یان خراپ،؟؟؟
ئەوە دەبێت من و تۆ وەڵا بدەینەوە..
لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه‌مته‌رخه‌می بكات ڕێكاری ئیداری به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر

 

هه‌واڵی گرنگ