لە تەقینەوەكەی مەدینە سەدر نزیكەی (100) قوربانی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە تەقینەوەكەی مەدینە سەدر نزیكەی (100) قوربانی هەیە

 

 

سەرچاوەكانی هەواڵ لە شاری بەغداوە بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە مەدینە سەدر ڕوویداوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لە تەقینەوەكەدا نزیكەی (35) كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی (60) كەسیش بریندار بوونە.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، تەقینەوەكە خۆكوژی بووەو لە بازاڕی وەحیلات لە مەدینە سەدر روویداوە.

ئەوەیش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ شانەی راِگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە، كە والی داعشی بەغدایان گرتووە، كە بەنیاز بوون لە ڕۆژانی جەژندا لە بەغدا، كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

دوای رووداوەكەش بە فەرمانی (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرماندەی پاراستنی بازاڕی وەحیلات راگیراوەو لەلایەن فەرماندەی كردەكانی بەغداش لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

هه‌واڵی گرنگ