دوای تەقینەوەكەی ناوچەی سەدر، كازمی فەرمانێكی بەپەلە دەردەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای تەقینەوەكەی ناوچەی سەدر، كازمی فەرمانێكی بەپەلە دەردەكات

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ لەناوچەی سەدری شاری بەغدا تەقینەوەیەكی خۆكوژی ڕوویداو بەدەیان كەس بوونە قوربانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانێكی بەپەلەی دەركرد.

(موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكان كردو تێیدا فەرمانی كرد جارێكی تر هێزە ئەمنییەكان لە بەغدا بڵاوەیان پێبكرێت.

كازمی وتی، گروپە چەكدارە تیرۆرییەكان شكستیان خواردووەو زیانی گەورەشیان بەركەوتووە لەسەر دەستی هێزەكانی سوپا، ئێستاش دەیانەوێت زیان بە هاوڵاتیانی بێ‌ تاوان بگەیەنن.

بەپێی زانیارییەكان لەئەنجامی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدری بەغدا كە كردەوەیەكی خۆكوژی بووە لایەنی كەم 35 كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە (65) كەسیش زامداربوونە.

هه‌واڵی گرنگ