حوسییەكان : ڕێگری سعودییە بۆ حەجكردن تاوانێكی گەورەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حوسییەكان : ڕێگری سعودییە بۆ حەجكردن تاوانێكی گەورەیە

 

 

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارولڵای یەمەن ڕەخنەی توندی لە ڕێگری عەرەبستان لە بەڕێوەچوونی حەج گرت.

(عەبدولـمەلیك حوسی) ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارولڵای یەمەن جەژنی قوربان لە موسڵمانانی جیهان وتی: جیهانی ئیسلامی گەرچی لەگەڵ كێشەو قەیرانی زۆر ڕووبەڕوون، بەڵام دەسەڵاتیشیان هەیەو بە پشت بەستن بە خوای گەورە كێشەكان تێپەڕ دەكەن و سەردەكەون.

ناوبراو وتیشی: جەژنی قوربان و ڕێوڕەسمەكانی حەج وانەی گرنگی بۆ موسڵمانان هەیە، جێگەی داخە كە ڕژێمی ئالی سعود ئەمساڵیش ڕێگری لە بەڕێوەچوونی حەج كرد، ئەم كارەو سنوردار كردنەوەی حەج دژی قورئانە.

حوسی ڕاشیگەیاندووە: ڕژێمی سعودیە ڕێز لە شتە پیرۆزەكان ناگرێت و تەنانەت ڕێز لە ئیسلامیش ناگرێت، ئەمە لە حاڵێكدایە كە بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمانە مافی موسڵمانانە.

ڕێبەری ئەنسارولڵای یەمەن لە درێژەشدا وتی: شەڕ دژی یەمەن لە ژێر چاودێری ئەمریكاو بەریتانیا لە تاوانەكانی ڕژیمی سعوودییە.

ئەو هەروەها داوای لە خەڵك كرد كە پشتیوانی لە بەرەكانی شەڕ بكەن و لە بەرانبەر دوژمنان بەرەنگاری لە وڵاتەكەیان بكەن، داوا دەكەین برایەتی و هاودەنگی خۆیان بپارێزن.

هه‌واڵی گرنگ