پەیوەندی هەوكردنی پوك و نەخۆشیەكانی دڵ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیوەندی هەوكردنی پوك و نەخۆشیەكانی دڵ

 

 

ئەوانەی هەوكردنی پوكیان هەیە دوو بۆ سێ جار ئەگەری توشبوونیان بەنەخۆشیەكانی دڵ و (جەلتە) ی مێشك زیاترە.

بەكتریا بەناوبانگە زیانبەخشەكەی ناو دەم و سەر ڕووی ددانەكان (Sg) لەكاتی هەوكردنی پووك و خوێن لێهاتنی پوك دەتوانێت لەرێگەی ڕێڕەوی خوێن بگوازرێتەوە بۆبەشەكانی تری جەستە، بەتایبەت دڵ وە ببێتە هۆی مەینی خوێن لەناو بۆریچكەكانی دڵ وە گیرانی خوێنبەرەكانی دڵ و مێشك، سەرئەنجام روودانی (جەڵتە) ی دڵ و مێشك.

هەر وەكو چۆن پەستانی خوێن و كۆلیسترۆلی خوێن و شەكرە و قەڵەوی ..........، كاریگەریان لەسەر نەخۆشی دڵ و مێشك هەیە، نەخۆشی پوكیش دەتوانێت یەكێك بێت لە مەترسیەكانی توشبونی ئەو نەخۆشیە.

ئێستاش بەپێی ADA لەگەڵ AHA

ئەوانەی تەنها ئەو حاڵەتانەیان هەیە پێویستە پێش چارەسەری ددان، بڕی ئەنتیبایۆتیك وەربگرن بەسەرپەرشتی دكتۆرەكە بۆ دوور بوون لەو حاڵەتە.

1. پێشر بەكتریای هەوكردنی دڵیان هەبووبێت.

2. زمانەی دەستكردی دڵیان هەبێ.

3. نەخۆشی زمانەی دڵیان هەیە یان چاندنی دڵیان بۆكراوە.

4. نەخۆشی بۆماوەیی دڵیان هەیە.

ئەوانە مەترسی زیاتریان هەیە.

بۆیە پێش سەردانیكردنی پزیشكی ددان گرنگە دكتۆرەكەت ئاگادار بكەیەوە لە بوونی هەر نەخۆشیەك، بۆ كەمكردنەوەی هەر مەترسیەك.

بۆیە لەئەگەری نەبوون یان پێشبینیكردن یان بوونی هەر نەخۆشیەكی تری جەستە پێویستە گرنگی بە تەندروستی دەم و ددان بدەیت زیاتر.

(د. دەروون عومەر – پزیشكی پسپۆری ددان)

 

هه‌واڵی گرنگ