سوودە تەندروستی ‌و جوانكارییەكانی لیمۆ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودە تەندروستی ‌و جوانكارییەكانی لیمۆ

 

 

خواردنی لیمۆ سوودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، لەگەڵ ئەوەشدا بەكارهێنانی بۆ پاراستنی پێست و قژو نینۆك و نەهێشتنی بۆنی ژێرباڵ یەكێكی دیكەیە لە نهێنییەكانی دیكەی سوودەكانی لیمۆ.

وەك دەوترێت باشترین بابەتەكانی جوانكاری ئەوانەن كە بە دەستی خۆت و بە مادە سروشتییەكان دروستی دەكەیت، یەكێك لەو بابەتانەش لیمۆیە كە چەند سوودێكی دیكەی هەیە.

راپۆرتێكی تەندروستیش كە لە رۆژنامەی (ئیندیپێندت) ی بەریتانیدا بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، كە لیمۆ وەك بەرهەمێكی هاوینە زۆرگرنگە بۆ لەش و لەوەش گرنگتر دەتوانرێت لە كاتی گەرمای هاویندا وەك پارێزەری پێست سودی لێببینرێت، هەروەها چەند سوودێكی تریشی هەیە، لەوانە:

1. شێدار كردنی پێست : دەتواندرێت بە تێكەڵكردنی لیمۆ لەگەڵ ئاوی گوێزی هیندی جێڵێكی خۆشتن دروست بكرێت، چونكە ئاوی گوێزی هیندییەكە كار لەسەر شێداركردنی پێست و لیمۆكەش پێست پاكدەكاتەوە بریسكەیەكی پێدەدات.

2. تۆنەری خەیارو لیمۆ : هەموو كەس دەتوانێت بە رێگەیەكی كاریگەر خۆی لە زیپكەو هەستیاری پێست بپارێزێت ئەویش بە دروستكردنی گیراوەی قاشە خەیارو لیمۆو ئاوو دەتوانێت چەند خوولەكێك پێش خۆشتن بە لۆكە بیدات لە شوێنی زیپكەو سووربوونەوەكان و دوای (15) خولەك بە ئاوی سارد بیشوات و دەتوانێت بۆ ماوەی هەفتەیەك ئەو كارە دوبارە بكاتەوەو دواتر ئەنجامێكی باش دەبینێت.

3. لیمۆ بۆ قژ : لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی قژو نەرمی و بریسكەی پێدەبەخشێت، بەوەی لیمۆیەك بكرێتە دوو كەرتەوەو جوان بدرێت لە قژو پاشان كەسەكە بچێتە بەر خۆر، چونكە بەم رێگەیە لیمۆكە زیاتر رۆدەچێتە ناو تاڵەكانی قژو نەرم و بریسكەداری دەكات، دەتوانرێت هەفتەی دوو جار ئەم رێگەیە تاقیبكرێتەوە.

4. لیمۆ بۆ نینۆكەكان : یەكێك لەو كێشانەی تووشی بەشێكی زۆری خانمان دەبێت ئەوەیە كە لەكاتی كاركردنی ڕۆژانەیان نینۆكەكانیان دەشكێت، بۆیە دەتوانن بە بەكارهێنانی لیمۆ لەو گرفتە رزگاریان بێت كە ئەویش بریتییە لە تێكەڵەی زەیتی زەیتون و لیمۆو چەوركردنی تەواوی نینۆكەكانیان بەو تێكەڵەیە كە دەتوانن لە هەفتەیەكدا چەند جارێك ئەم تێكەڵەیە دروست بكەن و بەكاری بهێنن.

5. لیمۆ بۆ ژێرباڵ : هەندێك كەس هەن كە ژێرباڵیان زۆر ئارەق دەكاتەوەو بۆنیشی ناخۆشە، نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو بنباڵیان رەش دەبێت، ئەو كەسانەو كەسانی ئاساییش دەتوانن لیمۆ وەك لابەرێكی سروشتی ئارەقكردنەوە بە كاربهێنن و لە هەمانكاتیشدا لیمۆكە كاردەكاتە سەر كاڵكردنەوەی رەشی ژێرباڵ، بەهۆی ئەوەی لیمۆ ترشییەكی تایبەتی تێدایە كە توانای لەناوبردنی ئەو بەكتریایانەی هەیە كەبۆنی ناخۆشی بنباڵ دروست دەكەن.

(تارا شێخ عوسمان)

 

هه‌واڵی گرنگ