پۆتین : داهاتوو بۆ فڕۆكەی زیرەكە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆتین : داهاتوو بۆ فڕۆكەی زیرەكە

 

 

سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی ئامادەی هەموو هاوكارییەكە بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئاسمانی ‌و جەختیش دەكاتەوە لەوەی داهاتوو بۆ فڕۆكەی زیرەك ‌و بێفڕۆكەوانە.

پێشانگای فڕۆكەوانی نێودەوڵەتی (ماكس 2021) لە فڕۆكەخانەی جۆكۆفسكی لە نزیك مۆسكۆی پایتەحتی ڕووسیا كرایەوە كە تا (25) ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

(ڤلادیمێر پۆتین) سەرۆكی ڕووسیا كە ئامادەی كردنەوەی پێشانگاكە بوو وتەیەكی پێشكەش كرد‌و ڕایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەی هەموو هاوكارییەكە بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئاسمانی نێودەوڵەتی.

پۆتین، لە پاڵ جەختكردنەوە لە توانای زانستی ‌و مرۆیی وڵاتەكەی لەو بوارەدا، وتی: داهاتووی فڕین ‌و جووڵەی ئاسمانی، بۆ فڕۆكەی زیرەك ‌و بێفڕۆكەوان دەبێت.

سەرۆكی ڕووسا ڕاشیگەیاند: دەزگای فڕۆكەوانی وڵاتەكەی ئامادەی وەرگرتنی فڕۆكەی (سوخوی سوبرجیت 100) ‌و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا، فڕۆكەی (ئێم سی 21) دەخاتە ڕوو.

هه‌واڵی گرنگ