گۆشتی بەرخ بەشێوەیەكی سەرەكی لە پرۆتین پێكدێت، كەمێكیشی لە چەوری پێكدێت، نزیكەی (100) گرام لە گۆشتی برژاوی بەرخ (258) كالۆری تێدایە، لە (57%) ی ئاوە، (25 – 30) گرام پرۆتینی تێدایە، كاربۆهیدراتی سفرە، شەكری سفرە، ڕیشاڵەكانی سفرە، (16) گرام و نیو چەوریشی تێدایە.
گۆشتی بەرخ كۆنەڵێكی زۆر لە ڤیتامین و كانزا بە نرخەكانی تێدایە، وەك ڤیتامین بی 12، زینك، ڤیتامین بی 3، فۆسفۆر، ئاسن. باشتر وایە بۆ خواردن گۆشتی بەرخ بێت، تاوەكو زیان بە تەندروستیتان نەگات.