بۆ جوان بوونی دەم و چاوتان ئەمانە بخۆن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ جوان بوونی دەم و چاوتان ئەمانە بخۆن

 

 

كاتێك مەسەلەكە پەیوەندی بە تەندروستی پێست و دەموچاوەوە هەیە پێویستە بیر لەو خواردنانە بكەینەوە كە دەیخۆین، چونكە هەندێك لە خواردنەكان سوودیان هەیەو هەندێكیشیان بەپێچەوانەوە كێشە بۆ پێست دروست دەكەن.

باشترین خواردنەكان بۆ تەندروستی پێست و دەموچاو:

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی گێزەر سەرچاوەیەكی سەرەكی ڤیتامین ئەیە سوودێكی زۆری بۆ پێست هەیەو چارەسەری كێشەكانی پێست و قژ دەكات.

شەربەتی گێزەر، سوودێكی زۆری هەیە كە زۆرێك كەس نازانن، بۆیە شەربەتی گێزەر بخۆن بۆ دەم و چاو سوودی زۆری هەیە.

پاقلەمەنیەكان گرنگییەكی زۆریان بۆ دەموچاو هەیە، یارمەتی نەهێشتنی پەڵەو ڕەشی ژێر چاو دەدەن، سوڕی خوێن چاڵاك دەكەن.

ڤیتامین سی پڕتەقاڵ بە سەرچاوەیەكی سەرەكی ڤیتامین سی دادەنرێت كە دەموچاو پێویستی پێیەتی، چارەسەری كێشەكانی تێكچوونی ڕەنگی دەموچاوو زیپكە دەكات.

ڤیتامین دی، ڕۆن، كەرە، میوە وشككراوەكان و چەرەزاتەكان سەرچاوەیەكی سەرەكین بۆ ڤیتامین دی یارمەتی شێداركردنەوەو نوێبونەوەی پێست دەدەن.

سەوزەواتەكان دەوڵەمەندن بە كانزاكان، جەستە لە ژەهرەكان ڕزگار دەكەن و پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەكەن، یارمەتی نەهێشتنی پەڵەكان دەدەن.

هه‌واڵی گرنگ