نرخی نەوت دابەزی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت دابەزی

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی تر نرخەكانی نەوت دابەزینیان تۆمار كرد، ئەوەش بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی بووە.

نرخی نەوت بەناجێگیری ماوەتەوە، ئەوەش بەهۆی بڕیارەكانی سەرانی وڵاتانی نەوت فرۆش و جارێكی تر شەپۆڵی كۆڤید – 19 بۆ سەر وڵاتانی جیهان، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی راپۆرتی وەزارەتی وزەی ئەمریكا بەبەرز بوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوت لە ئەمریكا نرخەكان دیسان دابەزین.

هەروەها باسی ئەوەكراوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (68.88) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (66.70) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ