ژمارە تەلەفۆنەكەی (بەرهەم ساڵح) هاك دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارە تەلەفۆنەكەی (بەرهەم ساڵح) هاك دەكرێت

 

 

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسیویەتی، ژمارە تەلەفۆنی (بەرهەم ساڵح) یەكێك لە (50) هەزار ژمارە تەلەفۆنی هەڵبژێردراو بۆ سیخوڕی لە ڕێگەی ئاپی پگاسوزی كۆمپانیای ئیسرائیلی (NSO) بووە.

مەوازین نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەو ڕۆژنامە ئەمریكییە نووسیویەتی: هێشتا دیار نییە كە ئایا ئەو ئاپە توانیویە تەلەفۆنی سەرۆك كۆماری عێراق هاك بكات یان بەس هەوڵی بۆی داوە.

ڕۆژنامەی گاردیانیش لەو بارەیەوە نووسیویەتی: بەپێی داتا بڵاوبووەكان لە ناوەندی پلەتفۆرمی پگاسوز، ژمارە تەلەفۆنی (سریل رامافوزا) سەرۆك كۆماری ئەفریقیای باشوورو (عیمران خان) سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە نێو ئەو ژمارە تەلەفۆنانە بووە كە وەكوو (13) سەرۆك دەوڵەت و بەرپرسی دیپلۆماسی، فەرماندەی سەربازی و سیاسەتوانی گەورەی دیكە لە (34) وڵاتی دیكەوە كەوتۆتە بەر شەپۆڵی سیخوڕیەوە.

هه‌واڵی گرنگ