لەبارەی لێبڕینی مووچەی دوو مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی لێبڕینی مووچەی دوو مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لێبڕینی مووچەی دوو مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لەم دوو مانگەدا لێبڕینی مووچە کۆتایی پێدێت". 
 

بەشار کیکی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیه‌كی ته‌له‌فزیۆنی رایگەیاند" ئەگەر ۲۰۰ ملیارەکە بەردەوامبێت لێبڕینی موچە کەم دەکرێتەوە".`

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ماوەی دوو مانگدا لێبڕینی مووچە هەڵبگرێت.

 
راشیگەیاند: ئەو ۲۰۰ ملیارە بودجە نییە و سولفەیە ئەگەری هەیە بەردەوام بێت یان رایگرن، حکومەتی هەرێم پێویستی بە پارەیە بۆیە داوایکردووە ئەو ۲۰۰ ملیارەی وەک سولفە بۆبێت.
 
ئەوەشی خستەڕوو:" تائێستا یاسای بودجە لە بەشێکی شارەکانی عێراق نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوکات بەشێک لە لایەنە عێراقیەکان دژی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی بودجەن کە تایبەتن بە هەرێم". 

هه‌واڵی گرنگ