حاجیانی ماڵی خوا لەسەر بەردبارانی جەمەڕات بەردەوام دەبن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حاجیانی ماڵی خوا لەسەر بەردبارانی جەمەڕات بەردەوام دەبن

حاجیانی ماڵی خودا لە یەكەم ڕۆژی تەشریقدا لەسەر بەردبارانی جەمەڕات بەردەوام دەبن و تاوەكو هەر سێ بەردبارانەكە كۆتایی پێ دێنن.

يةكةم رؤذى جةذنيش  حاجیان لە بەردبارانی گەورەیان ئەنجام دا، دواتریش قوربانییان كرد ‌و لە كۆتاییشدا بە سەرتاشین، یان كورتكردنەوەی لە قەدەغەكراوەكانی ئیحرام دەرچوون ‌و بۆ تەوافی ئیفازە ڕوویان لە شاری مەككە كردەوە.

هاوكات ئەمڕۆش، لە یەكەم ڕۆژی تەشریقدا، بە دەم وتنەوەی "الله اكبر"ـەوە، حاجیان هەر سێ بەردبارانی بچووك، نێوەڕاست‌و گەورە بەشێوەی ڕیزبەندیی، ئەنجام دەدەن , هەر سێ ڕۆژی تەشریق (11و12و13ی زولحیجە) لە مینا بەسەر دەبەن‌و ڕۆژانە بەردبارانكردن ئەنجام دەدەن‌و لە بچووكەوە دەست پێ دەكەن‌و بە گەورە كۆتایی پێ دێنن.

هەركەسێك پەلەی گەڕانەوەی بێت بەپێی ئەحكامەكانی شەریعەت دەتوانێت تەنها لە دوو ڕۆژدا بەردبارانكردن بكات‌ و بۆ تەوافی ماڵئاوایی ڕوو لە كەعبە بكاتەوە.

لە فەریزەی حەجدا بەردبارانكردن وەك بیرهێنانەوەیەكە بۆ دوژمنایەتی نێوان مرۆڤ‌ و شەیتان، هەر كەسێك وازی لێ بهێنێت، یان بە هەر پاساوێك نەیكات بە سەربڕینی ئاژەڵێك قەرەبووی دەكاتەوە.

هه‌واڵی گرنگ