ئێران.. له‌ خۆپیشاندانه‌كانی خوزستان دوو كه‌س كوژراون كه‌ یه‌كێكیان پۆلیسه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران.. له‌ خۆپیشاندانه‌كانی خوزستان دوو كه‌س كوژراون كه‌ یه‌كێكیان پۆلیسه‌

له‌ شه‌شه‌مین رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای خوزستان كه‌ زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن به‌هۆی كه‌میی ئاوه‌وه‌، له‌ شاری به‌نده‌ر مه‌شهه‌ر پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ست دا و له‌ شاری ئیزه‌'یش خۆپیشانده‌رێك كوژرا.

بریكاری والی به‌نده‌ر مه‌شهه‌ر، فه‌ریدون به‌نده‌ری به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی ئێران IRNAی راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئێواره‌ی رابردوو له‌ شاره‌كه‌ رووی دا له‌نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ته‌قه‌ كراوه‌ و له‌ ئاكامدا پۆلیسێك كوژراوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار كراوه‌.

فه‌ریدون به‌نده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئیزه‌'یشدا له‌ ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی چه‌كداری پۆلیسدا خۆپیشانده‌رێك كوژراوه‌.

هه‌واڵی گرنگ