پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرەكەی شەوی ڕابردوو دەستگیركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرەكەی شەوی ڕابردوو دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەقەكەرێكیان لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی كاتژمێر (٢:٢٥) خولەكی شەوی ڕابردوو كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی ڕادەگرێت و تەقە دەكات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنەكەو توانیان كەسەكە دەستگیر بكەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەكەدا كە تەقەی پێ كردبو.

ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا تۆمەتبار (د، أ، م لەدایكبووی ١٩٨٢) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ