"بۆچی هەردوو ژەمی ڤاكسینم وەرگرتووەو تووشی كۆڕۆناش بووم ؟"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بۆچی هەردوو ژەمی ڤاكسینم وەرگرتووەو تووشی كۆڕۆناش بووم ؟"

 

 

لەو ماوەیە ڕەنگە زۆرترین پرسیار لێم كرابێت ئەوەبووە : دكتۆر فڵان كەس هەردوو ژەمی ڤاكسینی وەرگرت و دوای ئەوەش تووشی كۆڕۆنا بووە، بۆچی ؟

ڕەنگە ئەوە پرسیارێك بێت لە مێشكی زۆربەمان گەڵاڵە بووبێت، ئەگەر ڤاكسینیش وەرگرین و هێشتا كۆڕۆنا بگرین، سوودی ڤاكسین چیە ؟

بە كورتی وەڵامەكەی ئەمەیە كە : ڤاكسین تا ڕاددەیەكی زۆر مەترسی نەخۆشیەكە كەم دەكاتەوە لەسەرت، بە مانایەكی تر ڤاكسین ڕێگرە لەوەی بگەیە ئاستی مەترسیداری نەخۆشیەكە كە ژیانت بكەوێتە مەترسیەوە، بەپێی داتا جیهانیەكان و داتا نێوخۆییەكانیش، زۆربەی زۆری ئەوانەی دوای وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاكسین تووشی كۆڕۆنا بوون بە سووكی گرتوویانەو نەگەشتوونەتە قۆناغی مەترسیداری نەخۆشییەكە، ڕەنگە هەمان كەس كە تووشی كۆڕۆنا بۆتەوە بە سووكی ئەگەر ڤاكسینی وەرنەگرتبوایە زۆر قوڕستر تووشی نەخۆشیەكە دەبوو، هەروەها بەپێی چەند توێژینەوەیەكی تر، ڤاكسین ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە كەمكردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ دەوروبەرو خەڵكانی تر.

بۆیە بە هەموو شێوەیەك وەرگرتنی ڤاكسین شتێكی تەواو زەروورە، تكایە هەرگیز با ئەو قسەو قسەڵۆكانە ساردتان نەكەنەوە لە وەرگرتنی ڤاكسین.

 

(د. شێروان كۆساری – پزیشكی شارەزای گشتی)

 

هه‌واڵی گرنگ