لەسەر گرتە ڤیدیۆییەك ئاسایشی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر گرتە ڤیدیۆییەك ئاسایشی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆییەك دەدات و ڕای دەگەیەنێت، لە ڕۆژی (16) ی تەمووز تاوانبارێكیان گرتووە كە هێزەكانی ئاسایش ناچار بەتەقەكردن بوونە.

سەبارەت بە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوەو وا باسدەكرێت كە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كراوە، ئاگاداری هەموولایەك دەكەینەوە كەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەكی بە گەشتیارانەوە نەبووەو رووداوەكە بەم شێوەیە بووە كە رۆژی هەینی ڕێكەوتی (2021/7/16)، مەفرەزەیەكی هێزەكانی ئاسایش لەسەر ڕێگای (كەركوك – هەولێر) بە مەبەستی دەستگیركردنی تاوانبارێكی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەكردن دەبن.

دووپاتی دەكەینەوە كەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەكی بە خوشك و برا گەشتیارانەوە نەبووەو هاتنی گروپە گەشتیارییەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.

لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە رووداوەكە بەردەوامەو هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە هێزە كانمان لە ئەركدان بۆ دابینكردنی كەشێكی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.

هه‌واڵی گرنگ